06:07 - 08/11/2022
رێكخراوی ستۆپ: قهبارهی گهندهڵی له ههرێم زیاتره له 26 ملیار دینار
رێكخراوی ستۆپ بۆ
چاودێری و پەرەپێدان، ئاشكرایدهكات قهبارهی گهندهڵی له ههرێمی كوردستان
زیادیكردووه، رایدهگهیهنێت لە 2018دا بە 275 ملیار
و 720 ملیۆن و هەشت سەد و نۆزدە هەزار دینار خەملێنراوە، لەو بڕە 5 ملیار و 81
ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە، پارەی دەستبەسەرداگیراویش 17 ملیۆن دینار بوە، بەڵام
لە 2021 قەبارەی گەندەڵى بە 26 ملیار دینار و 400 ملیۆن دینار 874 هەزار دینار
خەمڵێنراوە.
رێکخراوى ستۆپ، ئهمرۆ سێشهممه
راپۆرتى شەشەمى چاودێر و هەڵسەنگاندنى هەنگاوەکانى چاکساى حکومەتى هەرێمى
کوردستانى لە نێوان ساڵانى (2019 تا 2022) بڵاوکردەوە، بەپێى راپۆرتەکە دەردەکەوێت
کە قەبارەى گەندەڵى زیادى کردووە و هەنگاوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش لە روبەڕوبونەوەى
گەندەڵیدا وەک پێویست نەبووە.
ئاماژهبهوهكراوه، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم
کابینە بوو کە کارنامەکەی لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا، ئەمەش هەنگاوێک بوو
بە ئاراستەی پێشخستنی فۆرمی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی کۆمەڵێک
تێبینی لەسەر کارنامەکە و شێوازی ئامادەکردنی هەبوو، بەاڵم دەرفەتی ئەوەی دروستکرد
بتواندرێ هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
بهپێی راپۆرتەکەى ستۆپ، حکومەتی هەرێم هەنگاوی بۆ
کەمکردنەوەی خەرجی دام و دەزگاکان ناوە لەدابین کردنی نەسریە و خەرجی تر، بەڵام لە
بوارەکانی تر لە شێوەی خەرجیەکانی کەرتی نەوت، گۆرانکاریەکی ئەوتۆ نابیندرێت،
بەبەراود لەگەل کابینەی پێشوو، نەتواندراوە داهاتی نەوت بەرامبەر خەرجیەکانی
زیادبکرێت، بەگوێرەی دواین راپۆرتی دیلۆیت تەنها 43%ی داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی
حکومەت دەگەرێتەوە.
حکومەتی هەرێم لەم کابینەیە بەگوێرەی بەدواداچونی تیمی
ئامادەکاری راپۆرت کەمتر پشت بەروبەروبونەوەی گەندەڵی لە رێی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان
دەبەستێت، زیاتر فۆکەسی لەسەرئەنجامدانی چاکسازی هەیە، بۆیەش کەمتر پشتی بە دەستەی
دەسپاکی، داواکاری گشتی لەبوارەکانی لێکۆڵینەوە لەگەندەڵی بەستوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر
ئاستی کارکردنی دامەزراوەکان کردووە، بهپێی راپۆرتهكه كاریگهریهكه لهم
ڕوانهوه بووه:
ماوەی یاسایی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی تەواو بووە چارەسەر نەکراوە.
ماوەى کارکردنى سەرۆکى دیوانى چاودێرى دارایی بەبێ پشتیوانى یاسا درێژکراوەتەوە.
حکومەتی رایگەیاندووە بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵى لە رێی وەزارەتی
دارایی خەرجیەکانی بۆدابینکردنی پێویستیەکان بە ئەلیکترۆنی کردووە.
بەگوێری راپۆرتەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لەبارەی کەیسەکانی
زێدەرۆیی، لە کابینەی نۆیەم دەردەکەوێت ژمارەی سکااڵ تۆمارکراوەکان کەم بۆتەوە ، بۆ
نمونە لە ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی سکااڵکان ٣٦٣٩ کەیس بووە، بەاڵم لە ساڵی ٢٠٢١ دابەزیوە
بۆ ٦٠٤ سکااڵ.
بەگوێرەی بەراوردی راپۆرتی سااڵنی 2018 و 2021 ،دەبیندرێت ژمارەی
داوا سزاییەکانی کەیسەکانی گەندەڵی بەرزبۆتەوە، بەم شێوەیە
-داوا سزایەکانی ساڵی 2018 بریتی بوە لە 210 حاڵەت، بەاڵم لە
2021 بەرزبۆتەوە بۆ 408 کەیس، واتە نزیکەی دووبەرامبەر زیادبووە.
- بەڵام لە ئاستی پلەکان لە 2018 دا 2 کەس بە پلەی وەزیر هەبووە لەگەڵ
3 بەرێوەبەری گشتی و73 فەرمانبەر، لە 2021 هیچ کەسێک بە پلەی وەزیر لێکۆڵینەوەی
لەگەڵ نەکراوە لەجێی ئەوە 2بەرێوەبەری گشتی هەبوە و 249 فەرمانبەری پلە ئاسایی هەبوە.
حکومەتی هەرێم هەنگاوی بۆ کەمکردنەوەی خەرجی دام و دەزگاکان ناوە
لەدابین کردنی نەسریە و خەرجی تر، بەڵام لە بوارەکانی تر لە شێوەی خەرجیەکانی کەرتی
نەوت، گۆرانکاریەکی ئەوتۆ نابیندرێت، بەبەراود لەگەڵ کابینەی پێشوو، نەتواندراوە
داهاتی نەوت بەرامبەر خەرجیەکانی زیادبکرێت، بەگوێرەی دواین راپۆرتی دیلۆیت تەنها
43%ی داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەرێتەوە.
لەبواری کۆمپانیاکانی خاڵە سنورییەکان، تا ئێستا پێداچونەوەکان
نەگەیشتونەتە ئەنجام، هێشتا تەنها 20%ی داهاتی خاڵەسنوریەکان بۆحکومەت دەگەریتەوە.
حکومەتی هەرێم لەم کابینەیە ستراتیژیەتی رووبەروبونەوەی گەندەڵى
)2021- 2025)ی پەسەند کردووە، کە ستراتیژیەتێکی گشتگیرە بۆ ئەم پرسە، هەروەها لە
چوارچێوەی پالنی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ سێکتەرێک بۆ نەهێشتنی گەندەڵى دانراوە،
بەاڵم هێشتا لەئاستی جێبەجێکردن کارکردنی زیاتری دەوێت.
دهقی راپۆرتهكه بخوێنهرهوه: