01:59 - 03/11/2022
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به جێگری سه‌رۆكی پارتی دیاریكران
له یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی
چوارده‌ی پارتی، جارێكی دیكه مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردرایه‌وه
و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به جێگر دیاریكران. ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كی
نوێیه له هه‌یكه‌لی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ڕوویداوه، چونكه پێشتر هه‌ر نێچیرڤان
بارزانی سه‌رۆك بووه.
كۆنگره‌ی 14ی پارتی،
ئه‌مرۆ له‌شاری دهۆك به ئاماده‌بوونی هه‌زار و 200 ئه‌ندام ده‌ستیپێكرد و مه‌سعود
بارزانی، كه له ته‌مه‌نی 33 ساڵیه‌وه‌و لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی و له ساڵی
1979ه‌وه سه‌رۆكه جارێكی دیكه به سه‌رۆك
هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئومێد خۆشناو، ئەندامی کۆنگرەی
پارتی، به میدیای نزیك له‌و حزبه‌ی راگەیاندوه، دوای هەڵبژاردنەوەی مەسعود
بارزانی وەکو سەرۆکی پارتی، وتارێکی پێشکه‌شکردووە و داوای کردووە نێچیرڤان
بارزانی ببێتە جێگری سەرۆکی حیزبەکە و بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە نێچیرڤان
بارزانی بووەتە جێگری سەرۆکی پارتی.
ئومێد خۆشناو، ده‌ڵێت: دواتر نێچیرڤان بارزانی لە
وتارێکدا داوای کردووە کە مەسرور بارزانی بکرێتە جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی، پاشان
بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە مەسرور بارزانی وەکو جێگری دووەم هەڵبژێردرا.
به‌وته‌ی ئومێد خۆشناو، دەسەڵاتی سەرۆک و جێگرانی،
مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لە نێو پەیڕەودا دیاریکراوە و دواتر دەخرێتە دەنگدان
و دەنگی لەسەر دەدرێت.
بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیش، مه‌سعود بارزانی
لیستێکی 130 کەسی ئامادە کردووە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌نگیان پێبده‌ن.