06:45 - 02/11/2022
نێچیرڤان بارزانی: دژی به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی زۆنی زه‌رد و سه‌وزم
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دژایه‌تی خۆی بۆ به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی زۆنی زه‌رد و سه‌وز ده‌ربڕی و وتی: نابێت زۆنی سەوز و زەرد هەبێت، دەبێت زۆنی کوردستان هەبێت، من زۆر دژی بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیەم."
ئه‌م وتانه‌ی نیچیرڤان بارزانی، لەمیانی بەشداریکردنی بوو لە دیداری مێری له هه‌ولێر، دەربارەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی كه ئێستا زیاتر قوڵبونه‌ته‌وه، وتی: هێندە رەشبین نیم کە بڵێم کێشەکانی پارتی و یەکێتی چارەسەر ناکرێن، بەڵام ئەوە گرنگە کە چۆن سەیری یەکدی دەکەین، دەبێت هەردوولا دان بە هەڵەکانی خۆیاندا بنێن و بگەینە تێگەیشتنێکی هاوبەش.
لەبارەی قسەکانی شێخ جەعفەر مسته‌فاوە كه شه‌وی رابردوو له‌كه‌ناڵی كوردسات كردنی، نێچیرڤان بارزانی، وتی: "باشتر بوو ئەو قسانەی لەگەڵ خۆم باسبکردایە، نەک لەرێگەی میدیاوە".
له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، زۆر هەوڵی داوە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، "بەڵام بەداخەوە حیزبەکان لەسەر شتی زۆر بێ واتا" نەگەیشتونەته ئەنجام.
ئه‌م قسانه‌ی نێچیرڤان بارزانی هاوكاته له‌گه‌ڵ توندبونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا راگه‌یه‌ندراوی توندیان له دژی یه‌كتر ده‌ركردووه.