07:59 - 29/10/2022
پارتی له‌باره‌ی نیگه‌رانی یه‌كێتیه‌وه چی به لایه‌نه سیاسیه‌كان وتووه؟
شاندی وزاری پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی دوو لایه‌نی كرد و بڕیاریشه سبه‌ینێ سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات، سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێت وه‌فده‌كه به لایه‌نه‌كانیان وتووه نیگه‌رانی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی عه‌قید هاوكار جافه‌وه هه‌یه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، شاندێکی وەزاری پارتی لە حکومەتی ھەرێمی كوردستان، بەسەرۆکایەتی پشتیوان سادق ھەروەھا ئەندامییەتی ساسان عەونی، سەفین دزەیی و ئومێد سەباح، سەردانی حزبی شیوعی و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد، ئه‌وه‌ش دوای سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی دێت بۆ لای لایه‌نه‌كان.
سەرچاوەیەک لەوەفدی پارتی، بە کەی ئێن ئێنی راگەیاندوه: سبەینێ، لەشاری هەولێر تیمێکی وزاری پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و لەگەڵ تیمی وزاری بزوتنەوەکە بە سەرۆکایەتی مستەفای سەید قادر کۆدەبنەوە.
سه‌رچاوه‌كه دەشڵێت: ئامانجی سەردانەکەش بۆئەوەیە کەپارتی دەیەوێت رونکردنەوە بدات بەلایەنەسیاسییەکانى بەشداربوو و بەشدار نەبووەکانی حکومەت لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی حکومەت، بەتایبەت لەسەر ئەو نیگەرانیانە کە یەکێتی لەچەند رۆژی رابردوو لەڕێگەی وەفدێکی حزبەکەیەوە گەیاندییە لایەنە سیاسییەکان.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمرۆ لەکۆبونەوەی لەگەڵ لایەنەسیاسییەکان پارتی وتویەتی ئێمە بەرپرس نین لەخەرجی و داهاتی سلێمانی، چونکە جگە لەیەکێتی کەس تەداخول ناکات.
هه‌روه‌ها سەرچاوەیه‌ک له وه‌فدی پارتی، به میدیای نزیك له سه‌رۆكی حكومه‌تی راگه‌یاندووه، "لە کۆبوونەوەکاندا باس لەوەکراوە، نیگەرانییەکانی یەکێتی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە تیرۆرکردنی (ھاوکار جاف) ئاشکراکراوە، کە ئەمەش قابیلی قبوڵ نییە لە پایتەختی ھەرێمی كوردستان، ئەم جۆرە کارانە ئەنجامبدرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ لایەنێکی سیاسی تۆمەتبار نەکردووە بەڵکو ته‌نها داوای رادەستکردنی تۆمەتباران دەکات".
له‌باره‌ی دۆسییه‌ی داھاتی سلێمانی و مووچە، شاندی پارتی باسیان لەوەکردووە، سەرۆک وەزیران بەیەك چاو تەماشای ھەموو پارێزگاکان دەکات و جەخت لەوەدەکاتەوە، ھەرچی داھات ھەبێت پێویستە لەژێر چەتری حکومەتدا بێت و بێتەوە گەنجینەی حکومەت، ناکرێت لەھەندێك شوێن داھات و خەرجی حکومەت دیار نەبێت. به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
چوارشەممەی ڕابردو، وەک نیگەرانییەک بەرامبەر مامەڵەی پارتی لە حکومەتدا بەرامبەر یەکێتی، قوباد تاڵەبانی و چەند وەزیرێکى یەکێتى بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان نەکرد.