10:47 - 26/10/2022
ناكۆكی پارتی و یه‌كێتی گه‌یشته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد
و تیمی وزاری یه‌كێتی بوون به دوو به‌شه‌وه.
ماڵپه‌ری زه‌مه‌ن، لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكرده‌وه،
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا كه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، قوباد
تاڵه‌بانی و چه‌ند وه‌زیرێكی یه‌كێتی به‌شداریان نه‌كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، قوباد تاڵه‌بانی نیگه‌رانه
و ژووره‌كه‌ی خۆی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داخستووه و ئه‌مڕۆش به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی
نه‌كردووه، ده‌وترێت به سه‌ردانێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه له وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌شدارییان
نه‌كردووه و له تیمی یه‌كێتی به ته‌نیا دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان و حه‌مه‌ی
حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری به‌شدارن.
سه‌رچاوه‌كه، هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی هه‌موو
تیمی یه‌كێتی بۆ نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌و حزبه گه‌ڕانده‌وه په‌یوه‌ست به دانپێدانانی
ئه‌و كه‌سانه‌ی به كوشتنی عه‌قید هاوكار جاف تۆمه‌تبار كرابوون.
له راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری‌دا
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی مەسرور
بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێک
تاوتوێ دەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە
تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی
وەزیفەی گشتی.
بڕگه‌ی دووەم،
بریتییه له خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی
خشته‌ی ژماره (٥) له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه
پیشه‌سازییه‌كان.
بڕگەی سێیەم،
خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەی
نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک
بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ڕۆژی پێکەوەژیان).
بڕگەی چوارەم،
تایبەتە بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان
و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.