کوردستان

07:11 - 18/01/2019

توركیا به‌ نیازه‌ له‌ كه‌ركوك كونسوڵخانه‌ی نوێ بكاته‌وه‌‌

پەیسەر

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاشكرایده‌كات كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئه‌مساڵ له‌ پلانیدایه‌ دوو كونسوڵ له‌ عێراق كارابكاته‌وه‌، چونكه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ئه‌و دوو كونسوڵخانه‌یه‌ به‌هۆی شه‌ڕی چه‌كدارانی ئیسلامی له‌ عێراق و شام(داعش) كارانه‌بوون.
به‌ پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی (ده‌یلی سه‌باح) حامی ئه‌كسوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه‌"توركیا له‌ پلانی خۆیدا ده‌یه‌وێت هه‌ردوو كونسوڵخانه‌ی موسڵ و به‌سڕه‌ كارابكاته‌وه‌ و له‌ شاره‌كانی كه‌ركوك و نه‌جه‌فیش كونسوڵخانه‌ی نوێ بكاته‌وه‌.
ئه‌و ده‌لێت به‌ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی "ئوفاكۆی" له‌ نێوان عێراق و توركیا، بازرگانی دوو لایه‌نه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رده‌وامی ده‌بێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق په‌ره‌ پێبدات.توركیا گه‌وره‌ترین به‌ڵێنامه‌ی پێشكه‌ش به‌ عێراقكردووه‌ ئه‌وه‌ش به‌ گوژمه‌ی پێنج ملیار دۆلار تاوه‌كو دووباره‌ بونیاتنانی پێ بكرێته‌وه‌.
ئه‌كسۆی ده‌ڵێت" به‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو كونسوڵیه‌كه‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی عێراق له‌ خۆ ده‌گرێت. به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كانی كه‌ركوك و نه‌جه‌ف گرنگی خۆی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌ سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر وڵاتی ئێران له‌ ئه‌مریكاوه‌، گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت" ئه‌و سزایانه‌ زیان به‌ گه‌لی ئێران  و ئاسایشی ناوچه‌كه‌، ده‌گه‌ێنێت."