کوردستان

03:13 - 14/10/2022

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ داوای ئازادکردنی دوو رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ دەکات‌

پەیسەر

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان سی پی جەی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد دەستبەجێ ئەو دوو ڕۆژنامەوانە ئازاد بکەن کە لە ڕۆژی یەکشەممە دەستگیرکران.

ڕۆژی یەکشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو، دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ قەشقەیی لە سنوری کۆیە لەلایەن دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەستگیرکران.


ئەو دوو رۆژنامەنووسه‌ كه‌ سه‌نوسه‌رو به‌رێوه‌به‌ری نوسینی ده‌زگای میدیایی بوار نیوز-ن له‌سه‌رسكاڵای دژە تیرۆرەوە ده‌ستگیركراون و ئێستا له‌ بینای ئاسایشی سلێمانی راگیراون.



شەریف مەنسوور، رێکخەری بەرنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا لە CPJ رایگەیاند، "دەسەڵاتدارانی کوردستانی عێراق دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسانیان کردووەتە خوویەکی مەترسیدار و پێویستە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ ڕۆژنامەنووسانی بوار نیوز ئازاد بکەن و دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان لەسەر کارەکانیان ڕابگرن".