04:47 - 08/10/2022
بێرناد هێنری لێڤی له هه‌ولێره
بێرنارد هێرنری لیڤی ناوێکی ناسراوه، ئەو پیاوەی تا ئێستاش پرۆفایلی فەیسبووکەکەی بەڵێیە بۆڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان، وا جارێکی دیکە دەرکەوتەوە. ئه‌مجاره باسی غازی كوردستان ده‌كات.
بێرناد هێنری لێڤی نووسەر و فەیلەسوفی بەناوبانگی فەرەنسی، لە دیداری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ شەممە 8ی ئۆكتۆبه‌ری 2022 له هه‌ولێر رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە بیری ئەرووپییەکانی بهێنێتەوە کە چارەسەر بۆ کێشەی وزە بریتییە لە هەرێمی کوردستان نەک شوێنێکی دیکە.
ئه‌و فه‌یله‌سوفه، به‌پێویستی زانی وڵاتانی رۆژئاوا ستراتیژیان هەبێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان نەک رێککەوتنی یەک ساڵی و دابینکردنی بڕە پارەیەک بۆ مووچەی پێشمەرگە.
بێرنارد هێنری لێڤی هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هۆشدارییهكى به‌سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌رێمداو ئاگاداریكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بن له‌ناوخۆدا، ڕوبه‌ڕوى مه‌ترسیى زۆر گه‌وره ده‌بنه‌وه، ده‌شڵێت:"هه‌مان ئه‌و مه‌ترسیه‌ى له‌سه‌ر ئۆكرانیا هه‌بوو، له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانیش هه‌یه"..
بەپێی داتاكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، هەرێمی كوردستان 5.6 ترلیۆن مەتر سێجا یەدەگی غازی هەیەو ئەو وێستگانەی غاز بەرهەمدەهێنن لە كوردستان بریتین لە "كۆرمۆرو چەمچەماڵ و كوردەمیرو تۆپخانە و بنەباوەو میران".
پێشتر شێخ باز، سەرۆکی کۆمپانیای (کار گروپ) كه خاوه‌نداریه‌تی بۆری نه‌وتی كوردستان ده‌كات، له كاتی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی ئیران له مانگی ئازاری ئه‌مساڵ باسیله‌وه‌كرد، ئەو بڕە غازەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی دەهێنێت، هێندە زۆر نیـیە هەتا هەناردەبکرێت، چونکە بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم بەکاردەهێنرێت.
باسیلهوهكردبوو، پێداویستی ناوخۆ 950 ملیۆن «پێ چوارگۆشە!!»و ئێستا 550 ملیۆن فوت چوارگۆشە کوردستان بەرهەم دەهێنرێت و به‌شی پێداویستی ناوخۆ نیه.
به‌م پێیه‌ش بێت قسه‌كانی بێرنارد هێنری لێڤی، پشت ئهستوورنین به داتا و زانیاری و هه‌ندێك پێیانوایه هاوشێوه‌ی هاندانهكانیهتی بۆ ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلولی 2017 كه به‌هۆیه‌وه سه‌دا 51 خاكی باشوری كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه.
بێرنارد هێنری لیڤی، مانگیی رابردووش‌دا قسه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد، له وتارێكدا باسیلهوهكردبوو، داعش و ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق، دوو مەترسین کە وادەکەن هەمان چارەنووسی ئۆکرانیا چاوەڕێی هەرێمی کوردستان بکات.
چه‌ند قسه‌یه‌كی باو هه‌ن له‌باره‌ی ئه‌م پیاوه‌وه ده‌كرێن، ده‌وترێت ئەم پیاوە جولەکە، جەزائیرییە، فەرەنسییە، لە هەرکوێیەک دەربکەوێت خێرا تفەنگەکان دەکەونە سەر پێ و خوێن هەڵدەستێت، ئەو کە لە هەرێم دەرکەوت ڕیفراندۆم کرا و کورد ٪٥١ی خاکەکەی لەدەستدا.
کاتێکیش دەیوت پەنجشیری ئه‌فغانستان ناکەوێت، هەر هەفتەیەکی نەبرد، کەوتە ژێر دەستی تاڵیبانەوە، لە کاتێکدا ناوچەیەک بوو، پێشتریش تەسلیمی تاڵیبان نەبووبوو.
هەر هێندەش نا لە لیبیا دەرکەوت و شەڕی ناوخۆی دروست کرد، لیڤی بۆ هەندێک فەیلەسوفێکی دیارە و بۆ هەندێکیش سینەماکارێکی مەزنە، ڕۆژگارێکیش یەکێک لە دیارترین ڕۆژنامەنوسەکانی فەڕەنسا بووە و بشیەوێت خۆی بکات بە هەر شوێنێکدا کەس ناتوانێت ڕێگەی پێبگرێت.
جگه له كاری نوسین و هه‌ڵبژاردنی جه‌نگ وه‌ك تێمێكی به‌رچاو له نوسینه‌كانیدا، ئه‌و سه‌رمایه زۆره‌ی كه باوكی بۆ خێزانه‌كه‌ی به‌جێی ئه‌هێڵێت (زیاتر له ٤٥٠ ملیۆن دۆلارە) و ئەوەش یارمه‌تییه‌كی زۆری ده‌دات ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری فه‌ره‌نسا له بواری میدیا‌و ئه‌ده‌ب و فه‌له‌سه‌فه‌و به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا.
لێڤی پێی وایه كه فه‌لسه‌فه كاتێك فه‌لسه‌یه بتوانێت له واقیعدا به‌رجه‌سته بكرێت و بكرێته ئاكتی سیاسی و كلتوری، هه‌روه‌ها ببێته بلۆكێك بۆڕونهدانی كاره‌سات له‌سه‌ر ده‌ستی دیكتاتۆره‌كان.