07:03 - 05/10/2022
هۆشیار زێباری: لهناو یهكێتی دوو كاندید ههیه بۆ سهرۆك كۆمار
هۆشیار زێباری، ئهندامی مهكتهبی سیاسی
پارتی رایدهگهیهنێت كۆنگرەی 14ی حزبهكهی لە سەرەتای مانگی
11 بەڕێوەدەچێت، دهڵێت: تاوەكو مەرجەعیەتو سەركردەیی مێژوویمان هەبێت كە سەرۆك بارزانییەو ئەو ئامادەیی هەبێت بڕواناكەم ئیشنیقاق
لەناو پارتیدا رووبدات.
هۆشیار زێباری لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی
(العربیە الحدث) قسه لهسهر
چهند بابهتێك كردووه، لهبارهی هێرشهكانی ئێرانهوه رایگهیاندووه، هێزە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەسەردەمی سەددام حسێنەوە بارەگایان
هەیەو ئێمە نەمانهێناون.لایخۆمانەوە هەوڵمانداوە ئەو حزبە ئۆپۆزسیۆنانە نەبن بە هەڕەشە بۆ
ئاسایشی ئێران، ئەمەش بە كۆنترۆڵكردنی جموجوڵەكانیان لە سنورییەكانو لیژنەی ئەمنیمان
لەگەڵیان دروستكردووە، كە بكرێت لەرێگەی ئەو لیژنانەوە هاوكاری بكەین بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە.
زێبار دهڵێت: زۆرجار حزبە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی
ئێران پابەند نابن، هەمان كێشەمان لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستانیش هەیە بەدرێژایی
سنوری عێراقو توركیا.
لهبارهی ناڕەزایەتییەكانی ئێرانهوه، زێباری پێیوایه هەڵچونێكی كۆمەڵایەتی-
رۆشنبیری- بژێوییەو بەهەموو ناوچەكانی تری ئێراندا بڵاودەبێتەوە نەك تەنیا لە
ناوچە كوردییەكاندا.
وتویهتی: بەڵام بەداخێكی زۆرەوە ئێمە (هەرێمی
كوردستان) بووین بە ئامانجێكی ئاسان، هەرێم بووە بە گۆڕەپانی تاقیكردنەوەی جۆرەها
چەكو ناردنی پەیام، بوین بە ئاسانترین لایەن بۆ سزادان لەسەر كاروبارێك كە ئێمە تێیدا
بەشدارنین.
ڕهخنه له ههڵوێستی لایهنه عێراقیهكان
گرتووه و رایگهیاندووه، حكومەتی عێراق ئامرازی زۆری هەیە بۆ گوزارشتكردن لە توڕەیی
خۆی سەبارەت بە هێرشەكانی ئێران، هەندێك ئیدانەكردنی بیانییەكان بەهێزتر بوون لە ئیدانەكردنەكانی
حكومەتی عێراق، بەداخەوە زۆرێك براو سەركردە شیعەكانمان لە عێراق بێلایەنی یاخود بێدەنگییان
هەڵبژارد.
سهبارهت بهكێشهی سهرۆك كۆمار له
نێوان پارتی و یهكێتی، وتویهتی: تائێستا هیچ رێككەوتنێك
نییە لەنێوان پارتیو یەكێتی لەسەر یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، برایانی یەكێتی
كاندیدی خۆیان هەیەو ئێمەش كاندیدی خۆمان هەیە، لەناو یەكێتیدا جگە لە بەڕێز بەرهەم
ساڵح كاندیدی تریش هەن هەروەها سەربەخۆكانیش هەن، بەڵام ئەو گفتوگۆیانەی تائێستا
كراون نەگەیشتوەتە رێككەوتن لەسەر كاندیدێك.