03:19 - 03/10/2022
مه‌سرور بارزانی: نامەیەکم لە سەرۆک به‌ریتانیاوه پێگەیشت
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
رایگه‌یاند نامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن خاتوو لیز ترەس سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه پێگه‌یشت.
مه‌سرور بارزانی، ئه‌مرۆ
دووشه‌ممه رایگه‌یاند: سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە
نامەکەیدا ئاماژەی بە سەردانەکەمان بۆ بەریتانیا کردووە لە مانگی چواری ئەمساڵ و دەڵێت: زۆر
خۆشحاڵبووم کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، لە لەندەن پێشوازیمان لە بەڕێزتان کرد و هیوادارم
سەردانەکە بەرهەمدار بووبێت.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی
یەکگرتوو دەکات و دەڵێت: خۆشحاڵم کە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوولامان، ئەمڕۆ لە
هەموو کاتێک زیاتر بەهێزترە. به‌وته‌ی مه‌سرور بارزانی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ليز ترەس
لە نامەکەیدا دەڵێت: ئێمە بەهای هاوبەشمان هەیە و پابەندین بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی
هەرێمی کوردستان وەک بە شێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو و بەردەوام دەبین لەوەی
لە نزیکەوە، بەیەکەوە کار بکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
مه‌سرور بارزانی، ده‌ڵێت: سەرۆک وەزیرانی شانشینی
یەکگرتوو، لە کۆتاییدا نامەکەیدا نووسیویەتی : ئومێدەوارم بەیەکەوە کاربکەین لە پێناو
بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمان .