06:45 - 27/09/2022
پرۆژه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وروپی بوو به كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه
پرۆژه هه‌مواری
بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی، له كاتێكی هه‌ستیاردا راگیرا، ئه‌گه‌ر ئه‌و
ده‌نگ هه‌ڵبڕینه نه‌بوایه كێشه‌ی ده‌خسته ناو زۆربه‌ی خێزانه‌كانه‌وه. به‌و پێیه‌ی یاسای هاوشێوه‌ی له ئه‌وروپا
ئه‌زمون كراوه و بۆ خێزانه كورده‌كان كێشه‌ی دروستكردووه.
لە ٢١-٦-٢٠١١، پەرلەمانی
کوردستان یاسای "بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی پەسەند کرد کە لە ١٠
ماددە پێکهاتووە، زیاتر لە ساڵێکە پەرلەمانی کوردستان دەیەوێت هەمواری بکاتەوە، بۆ
ئەو مەبەستەش چوارشەممەی رابردوو ٢١-٩-٢٠٢٢ خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرد کە گفتوگۆی چڕی لەبارەوە کرا و دواتر کاردانەوەی
زۆری لێکەوتەوە.
ئەو پڕۆژە یاساییە
زۆر نزیكه له‌و یاسایه‌ی له ئه‌وروپا جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڵام کەمێک
دەستکاریی كراوه، یه‌كه‌م ره‌خنه له‌و یاسایه ئه‌وه‌یه ژینگەی كۆمه‌ڵایه‌تی
كوردستان و ئه‌وروپا جیاوازه و چۆن ده‌بێت هه‌مان یاسا له هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه جێبه‌جێ
بكرێت.
ئه‌مه له
كاتێكدایه له ئه‌وروپا لەسەر بنەمای ئاماری رووداوه‌كان یاسا دادەڕێژن و کۆمەڵگەی
خۆیان دەناسن و ئاماری دەقیق و وردیان لایە. له كوردستان لە جیاتی ئامار، زیاتر
قسەی گۆترەکاری دەکرێت بەبێ خستەڕوی ئامار و پێداویستی کۆمەڵگە بۆ بونی هەندێک خاڵ
و بڕگەی ناو یاساکە. دەبێت یاسا ڕەنگدانەوەی کێشەکانی کۆمەڵگە و واقیع و تێگەیشتن
لە کلتور بێت نەک کۆپی و پەیست بە کەمێک دەسکارییەوە.
لە بەریتانیا كه
یاسای هاوشێوه جێبه‌جێ ده‌كرێت، بەهۆی ئەوەی باوکێک زلەیەکی لە کوڕێکی تازە پێگەیشتوی
داوە لەسەر هەڵەیەک، حکومەت کوڕەکە و کچەکەشیانی لێوەرگرتونەتەوە و دوای دوو ساڵ هێنان
و بردن و گریان بەسەریەکدا و تەنانەت جیابونەوەی ژن و مێردەکەش، ئینجا یەکێک لە
منداڵەکانیان بۆ گەڕاندونەتەوە.
هه‌ر له به‌ریتانیا
دایکێک بە مامۆستای مەکتەبەکەی وتووە تکایە ئاگاداری کچەکەم بن، ئاخر کچەکەم تەمەنی
١٤ ساڵە و هی ئەوە نییە نێرگەلە بکێشێ و سەیری هەندێ سایتی نەشیاو بکات، لە جیاتی
چارەسەرکردنی کێشەکەی، لەو کاتەی ویستویانە سەفەری کوردستان بکەن، دەستیان بەسەر
پاسپۆرتەکانیاندا گرتووە و کچەکەشیان بردووە بۆ لای خێزانێکی تر، ئێستا هەفتەی دوو
جار و بۆ ماوەی دوو سەعات یەکتر دەبینن تا یەکلاکردنەوەی کیسەکەیان، ئەوە لەکاتێکدا
لەکاتی بینین‌دا بەوپەڕی تامەزرۆییەوە باوەش بەیەکدا دەکەن و بە چاوی پڕ لە فرمێسیکشەوە
خواحافیزی لەیەکتر دەکەن.
ئەمانە و چەندین
نمونەی دیکە هه‌ن، ئەوە لەکاتێکدایه بەریتانیا نەرمترە بە بەراورد بە زۆر وڵاتی دیکەی
ئەوروپی وەکو سوید.
له پرۆژه‌كه‌ی
په‌رله‌مانی كوردستاندا ١٧ شت وەکو "تاوانی تووندوتیژیی" دیاریكراوە له‌وانه لێدانی ئافرەت،یان یەکێک لە تاکەکانی خێزان و
منداڵ بەهەر پاساوێک له‌گه‌ڵ بە زۆر سەرجێیکردنی هاوسەران.
هه‌ندێك توێژه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئه‌زمونی ژیانی ئه‌وروپاشیان هه‌یه، پێیانوایه به هیچ جۆرێك
ناكرێت كۆچی یاسایه‌كی ئه‌وروپی بهێنرێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا جێبه‌جێ بكرێت،
ئه‌وان پێیانوایه ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه وه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه و رێگری له
خولقانی كاره‌سات وایه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.