06:39 - 25/09/2022
لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەک تایبهت به یەکخستنی لیواکانی پێشمەرگە كرا
ئهمڕۆ یەکشەمە 25ی ئهیلولی 2022،5، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووی لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەر یەک لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ئومێد سباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و عهبدولحهکیم خهسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەداواداچوون کۆبۆوە.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پرسی چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێکرا.
لەو کۆبونەوەیەدا هەریەکە لە سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگە و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لیوا روکن بەختیار محهمهد ئامادەی بوون.
پاشان کێشەی کەمی پێشینەی مانگانەو گواستنەوەی هەژماری ئەم هێزانە لە هێزەکانی یەکەی 70 و 80 وە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە باسکرا. جهختیان لە تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ لیوا ڕێکخراوەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
لای خۆشیەوە، وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی ئەوەی دا کە وەزارەتی دارایی و ئابووری پاڵپشتیهكی گەورەی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە.
لەکۆتایدا ئامادەبووان کۆدەنگی ئەوەیان پیشاندا کە بەهەموو لایەکەوە کار لەسەر یەکخستنی ئەو لیوایانە دەکەن و سەرجەم بەربەستەکان وهلا دەنێن.