05:47 - 18/09/2022
په‌رله‌مانتارێك: پرۆژه‌كه‌ی ته‌نیشت دادگای سلێمانی راگیرا
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێت دوای هەوڵ و بەدواداچوونی پەرلەمانی توانییان پڕۆژەی گراند بۆلیڤارد ڕابگرن كە سەرلەبەری نایاسایی بوو.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند: بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی لە ئێستادا پڕۆژەكەی ڕاگرتووەو بەهەمان شێوە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم دڵنیایی کردنەوە ڕێگە بە کاری نایاسایی و پێشێل کردنی یاسا و ڕێنمایی نادەن و بەهیچ جۆرێكیش نابێت ڕێگەی بدەنەوە جارێكی دیكە ئیشی تێدا بكاتەوە چونكە بەپێی یاسا پڕۆژەكە بازرگانیە و نابێت بكرێتە نیشتەجێبوون و كۆمپانیای وەبەرهێن مافی نیە مامەڵەی پێوە بكات وەك شوێنی نیشتەجێبوون.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە هاوڵاتیانی ووریابن و پارە نەخەنە دەستی ئەم جۆرە كۆمپانیایانەوەو ئەركی دەستەی وەبەرهێنانیشە بەهیچ جۆرێك مۆڵەتی نەداتێ و پێشێلی یاسا و فەرمانەکەی خۆی نەکات و دەبێت بەیەكجاری پڕۆژەكە ڕابگیرێت وەک شوێنێکی سەوزای گشتی و خزمەت گوزاری و گەشتیاری و بازرگانی بمێنتەوە.
بەپێی ماستەرپلانی ئەو زەویەیی لە تەنیشت دادگای سلێمانیدایە شوێنی پاركێكی سەوزاییه به‌ناوی پاركی نێرگز، به‌ڵام دواتر ره‌گه‌زی زه‌وییه‌كه گۆڕدرا بوو بۆ یەكەی نیشتەجێبوونی (گراند بۆلیڤارد).
به‌پێی به‌دواداچوونی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی، یەك مەتر لەم زەویە دەفرۆشرێت بە سەرو هەزار دۆلار، كە ڕووبەری زەویەكە ٤٢ هەزار مەتر دووجایە و واتا بەس بەهای زەویەكە ٤٢ ملیۆن دۆلارە.