کوردستان

01:22 - 15/09/2022

پێگەی ئەلمۆنیتۆر: هاكان فیدان دەیەوێت رۆڵی قاسم سولەیمانی لە عێراق بگێرێت‌

پەیسەر


پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە جموجوڵەكانی هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای میتی توركیا كردووە لە عێراق، ئاماژەی بەوەكردووە، دەیەوێت هاوشێوەی قاسم سولەیمانی ڕۆڵ بۆ توركیا بگێڕێت.

لە رۆژانی رابردوودا هاكان فیدان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خەمیس جەنجەر و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی كۆبووه‌وه‌.

لە كۆبونەكانیدا هاكان فیدان، جەختی لە پابەندبوونی تورکیا بە یەکپارچەیی خاکی عێراق کردوەتەوە، بەڵام دووپاتیکردەوە هێرشەکانیان بۆسەر خاکی عێراق بەردەوام دەبن.

پێگەی مۆنیتۆر دەڵێت"گفتوگۆکانی فیدان لەگەڵ سەرکردە سوننەکان لە سەردانەکەیدا ئامۆژگارییەکانی ئەنقەرەی دووپاتکردەوە کە پێویستە سوننەکان لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتدا یەکبگرن".

کۆبونەوەی بەرپرسی دەزگای سیخوڕی میت لەگەڵ خەمیس خەنجەر لە ڕۆژی ١٠ی ئەیلول ئەنجامدراوە، بەگوێرەی وێنەکانی کۆبونەوەکە عەلی رەزا گونەی، باڵیۆزی دەوڵەتی تورک لە عێراق یاوەری بەرپرسی هەواڵگری نەکردووە. گونەی رەتیکردەوە وردەکارییەکانی کۆبونەوەکە بۆ پێگەی مۆنیتۆر ئاشکرا بکات و ئاماژەی بە ئاست و سروشتی هەستیاری سەردانەکە کردوە.

ماڵپەرەكە باسی لەوەكردووە ڕۆڵی فیدان لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا زیادی کردووە، بە تایبەت لە پرسەکانی پەیوەست ئاسایش و باس لە تێوەگلانی هەواڵگری تورکیا لە بابەتە سیاسییەکانیشدا دەکات.

 ئاماژەی بە ڕۆڵی هاكان كردووە هاوشێوەی قاسم سولەیمانی سەرکردەی کوژراوی ئێران لە عێراق و سوریا و لوبنان کردوە و دەڵێت دەیەوێت وەک ئەو ڕۆڵ ببینێت.


بەپێی مۆنیتۆر، فیدان لە مانگی شوباتدا یارمەتی دەربووە لەبردنی حەلبوسی و خەنجەر بۆ تورکیا و کۆبونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان لە کاتێکدا لەناوخۆیاندا ناکۆک بوون دوای ئەوەش هاوپەیمانی سەروەری لەلایەن ئەو دوو سەرکردەیەی سونەکان پێکهێندرا و دواتریش هەر هاکان فیدان ڕۆڵی هەبووە لە نزیککردنەوەی ئەوان و پارتی دیموکراتی کوردستان.


ماڵپەرەكە باسیلەوەكردووە، ڕەنگە کاردانەوەی توندی سەدر بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی پەڕەخ لە رۆژی ٢٠ی تەمموزی ئەمساڵ وایکردبێت ئەنقەرە پێداچوونەوە بە مامەڵەکانیدا لەگەڵ ئەو سەرکردەیەیە شیعەکاندا بکات.


موقتەدا سەدر دوای ئەوەی نەیتوانی حکومەت پێکبێنێت، داوای هاوکاری لە هاوپەیمانی سەروەری و پارتی کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بۆ ناچارکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە. بەڵام ئامادە نەبوون گوێ لە بانگەوازەکەی بگرن و دەرگاکەیان بەڕووی چوارچێوەی هەماهەنگیدا کردەوە. بەو پێیەی بڕیارەکانیان هاوکات بووە لەگەڵ سەردانەکەی فیدان، هەندێک پێشبینیان کردووە کە کاریگەریی تورکیا لە یارییەکەدا بووە. بەپێی مۆنیتۆر.


باسلەوەشكراوە، دوابەدوای سەردانەكەی فیدان، حەلبوسی و خەنجەر لە ١١ی ئەیلولدا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ڕویان لە هەولێر کرد و لە راگەیەندراوێكدا باسیان لە پێویستی گفتوگۆی بنیاتنەر بۆ چارەسەركردنی چەقبەستوویی سیاسی پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.