10:20 - 27/08/2022
فراكسیۆنی گۆڕان: لێدوانی پهرلهمانتارێكی خولی پێشوو ناڕاسته ئێمه دهنگمان نهدا به ههمواری یاسای نهوت و غاز
فراکسیۆنی گۆڕان لهپەرلەمانی کوردستان ڕونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوهو رایدهگهیهنێت كه ماوهیهكه هێرشی چەواشەکارییانەی كۆمهڵێك ماڵپهڕو لایهن سنووری خۆیان بەزاندووە.
ههروهها ئاماژهیش بۆ ئهوهدهكات كه ئەندام پەرلەمانێکی خولی پێشووش جا ئایا بە مەبەست بێت یاخود خوێندنەوەیەکی هەڵەی کردبێت و بێ ئاگابێت لێدوانێکی داوە گوایە ئێمە دەنگمان دابێت بە هەمواری یاسای نەوت و غاز. ئهو لێدوانه چهواشهكاریه رهتدهكهینهوه.
دهقی رونكردنهوهكه:
رونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕای گشتی
ماوەیەکی زۆرە هەندێک پەیجی سێبەرو لایەن قسەڵۆک و هێرشی چەواشەکاری و هەواڵی ناڕاست و درووست بڵاو دەکەنەوە و بزووتنەوەی گۆڕان دەگرن بە ئامانج.
ئەم هێرشە چەواشەکارییانە سنووری خۆیان بەزاندووەو ئەندام پەرلەمانێکی خولی پێشوو جا ئایا بە مەبەست بێت یاخود خوێندنەوەیەکی هەڵەی کردبێت و بێ ئاگابێت لێدوانێکی داوە گوایە ئێمە دەنگمان دابێت بە هەمواری یاسای نەوت و غاز.
ئێمە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان کە نوێنهرایهتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات لە پەرلەمانی کوردستان . ئەو لێدوانە چەواشەکارییە ڕەد دەکەینەوە.
ئێمە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستانی ڕووندەکەینەوە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان دووپاتی دەکەینەوە کە هەمیشە داکۆکیمان لە مافەڕەواکان و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان کردووە و پەیمانمان داوە کەهەتا دواساتەکانی کارەکانمان لە فراکسیۆن و پەرلەمان داکۆکیکارێکی سەختی ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان دەبین. وە ئەم جۆرە هەواڵە نادرووست و چەواشەکارییانەش هەرگیز نابنە بەربەست لە ڕێی خزمەتکردنی گەلەکەمان.
داواکارین چیتر هێرشی چەواشەکاری هەواڵی ناڕەوا بەدەم بزووتنەوەکەمان نەکرێت.
فراکسیۆنی گۆڕان
پەرلەمانی کوردستان-عێڕاق
26-8-2022