11:58 - 16/08/2022
هێزی كۆماندۆ: بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی چوین بۆ شارەوانی سلێمانی
فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی چوونی هێزێکی چەکدار بۆسەر شارەوانیی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە فەرمانی "سەرۆک بافڵ" جووڵەیان بە هێزەکەیان کردووە.
دەقی روونکردنەوەی فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان:
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومی لە ژێر فشاری هەڕەشە هەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و ڕێگریکردن لەئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجام ئەدران.
ئەمڕۆ بەفەرمانی سەرۆک باڤڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە جوڵە بەهێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلیمانی بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانەی ڕێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلیمانی.
(16-8-2022)
𝗞𝘂𝗿𝗱𝗶𝘀𝘁𝗮𝗻 𝗖𝗼𝗺𝗺𝗮𝗻𝗱𝗼 𝗙𝗼𝗿𝗰𝗲𝘀 𝗰𝗼𝗺𝗺𝗮𝗻𝗱