09:41 - 10/08/2022
لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ بڕیاردان له هه‌ڵبژاردن کۆدەبنەوە
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، سەرۆکى هەرێمى كوردستان و کەسی یەکەمی حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت كۆببنەوە.
كۆبونه‌وه‌كه بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت و کەسی یەکەمی حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ده‌بێت و بڕیار لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەن.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به "په‌یسه‌ر"ی وت: پلاسخارت ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی كۆتایی و راو سەرنجی لایەنەکان و ئه‌نجامی كۆتایی هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و شێوازی هەڵبژاردن و بازنەکان و پێکهاتەکان وه‌ربگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌رچه‌نده چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌كان كراوه، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به هه‌ڵبژاردنه‌وه رێككه‌وتن نه‌كراوه و ناكۆییه‌كان وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه.
رۆژی 9-6-2022 به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی جێنین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به یونامی، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
رۆژی 13-06-2022، دەزگا و مەکتەبەکانی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە کە بریتیبوون لە مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی، یەکێتیی، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری، پارتی سۆسیالیست، حیزبی شیوعی و پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان.