کوردستان

11:41 - 29/07/2022

زانیاری نوێ گه‌یشت.. ئایا یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت؟‌

پەیسەر

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم زانیاری نوێی سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووز بۆ "په‌یسه‌ر" ئاشكراكرد.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ میدیاكان هه‌واڵی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی  ته‌مووزیان بڵاوكرده‌وه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم به‌ "په‌یسه‌ر"ی راگه‌یاند " ڕۆژی یه‌كشەممە پارەی مووچەی مانگی ٧ی وەزارەتەکانی (تەندروستی، دارایی، پیشمەرگە، ناوخۆ، ڕەگەزنامە) ده‌چێته‌ بانکەکان، به‌ڵام تا ئێستا رۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ دیاری نه‌كراوه‌".