09:47 - 23/07/2022
له هه‌موو دونیا خۆپیشاندان دژی توركیا رێگەپێدراوە ته‌نیا له هەولێر نەبێت!
چه‌ند ساڵێكه
كه مه‌یلی دیكتاتۆری و پان‌خوازی لای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گه‌یشتووه‌ته لوتكه،
له‌ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی و ده‌ره‌وه‌شدا به‌رده‌وام ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی
هه‌یه.
سته‌م و توڕه‌بوونی،
ئه‌ردۆغان و حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شی زۆری به‌ر كورد كه‌وتووه، له هه‌ر شوێنێك كوردێكی
ئازادیخواز هه‌بێت، چه‌پۆك و درۆنی ئه‌ردۆغانی ده‌گاتێ.
بۆ موشه‌ك و تۆپه‌كانی
حكومه‌تی توركیا، ژن و منداڵ یاخود گه‌نج و پیر فه‌رقیان نیه، هه‌ندێكجار ته‌نانه‌ت
كورد بیت یان عه‌ره‌بیش هه‌ر فه‌رق ناكات. وه‌ك ئه‌وه‌ی له زاخۆ ڕوویدا.
چه‌ند ساڵێكه
كه زوڵم و سته‌می ئه‌ردۆغان زیادیكردووه، كه‌م شار و پایته‌ختی وڵاتان هه‌یه ده‌نگی
ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته سه‌ركوتكارییه به‌رز نه‌بووبێته‌وه. ته‌نانه‌ت
له گه‌وره شاره‌كانی توركیا وه‌ك ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره خه‌ڵك ده‌توانن بڕژێنه
سه‌رجاده.
له شاره‌كانی
باكوری كوردستانیش به هه‌مانشێوه كوردان ده‌توانن ناڕه‌زایی ده‌رببڕن له‌به‌رامبه‌ر
هێرش و په‌لاماره‌كانی سوپای توركیا چ بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت یاخود رۆژئاوای
كوردستان، به‌ڵام ئه‌مه بۆ هه‌رێمی كوردستان جیاوازه.
له دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی
سه‌یرانگای گوندی په‌ره‌خ، كه نۆ هاوڵاتی عه‌ره‌ب بوونه قوربانی، له زۆربه‌ی
شاره‌كانی عێراق و باكوری كوردستان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی رێكخرا، به‌ڵام له هه‌ولێر
رێگه‌نه‌درا چه‌ند چالاكوانێك گردببنه‌وه.
ماوه‌یه‌كی زۆره
هه‌یمه‌نی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌ته‌وه ره‌نگیداته‌وه،
به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر توركیادا‌و به هیچ جۆرێك رێگه نادرێت خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
له هه‌ولێر دژی له‌شكركێشكی و كوشتنی هاوڵاتیانی بێتاوانی هه‌رێم بكرێت.
سیاسه‌ته‌كه به‌جۆرێكه
هه‌ر پێش ئه‌وه‌ی چالاكوانان و خه‌ڵكی ناڕازیی بگه‌نه شوێنی گردبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن
هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن، له‌سه‌ر ئاستی باڵاش تائێستا سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی
هه‌رێم قسه‌یه‌كی جددیان به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی سوپای توركیا نه‌بووه.
هه‌ندێك ئه‌م سیاسه‌ته
ناوده‌نێن سیاسه‌تی ته‌سلیمبوون به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی توركیا، به‌ڵام پێده‌چێت
پاساوی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بوعدێكی ئابووری و سیاسی هه‌بێت، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی
به‌هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانه‌وه هه‌یه كه توركیا ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌ی
نه‌وتی هه‌رێمه، له ڕوانگه سیاسیه‌كه‌شه‌وه بۆچونێك هه‌یه پێیوایه پارتی به‌بوونی
توركیا له‌سه‌ر خاكی هه‌رێم زیاتر مورتاحتره تاوه‌كو بوونی په‌كه‌كه.