کوردستان

07:39 - 23/07/2022

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبوه‌وه‌‌

پەیسەر

ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

لەباره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌وه‌، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند: گفتوگۆمان دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرد.

وتیشی: جەختمان لەوە کردەوە کە دەبێ وەکو قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕیووه‌، کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاوڵاتییانی عێراقدا بێت .