06:08 - 17/07/2022
به‌فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان توركیا پێنج كه‌سی شه‌هید كرد
فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی
توركیا ئۆتۆمبێلێكی له‌نزیك موسڵ كرده ئامانج، به‌و هۆیه‌وه پێنج كه‌س شه‌هیدبوون.
بۆردومانه‌كه، کاتژمێر 14:30ی ئەمڕۆ یەکشەمممە
17ی تەممووزی 2022 لە نزیک دەروازەی شام لە رۆژئاوای موسڵ بووه.
له‌وباره‌یه‌وه، دژه تیرۆری كوردستان_پارتی_
رایگه‌یاند: هێرشه‌كه به فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بووه و ئۆتۆمبێلێکی "چەکدارانی پەکەکە" کراوه‌ته ئامانج و "پێنج چەکداری پەکەکە کوژراون".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه رایانگه‌یاند له
بۆردومانه‌كه‌دا پێنج كه‌س شه‌هیدبوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه بكه‌ن گه‌ریلان،
هه‌روه‌ها به‌پێی وێنه‌كان بێت ئۆتۆمبێله‌كه مه‌ده‌نییه و ژماره هه‌ولێره.