11:06 - 05/07/2022
گۆڕان بهشداری كۆنگرهی ههدهپهی كرد.. وردهكاری دهرهنجامهكان
پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی ئاسایی هەدەپە لە هۆڵی وەرزشی لە ئەنقەرە بە دروشمی “ئێمە چارەسەرین، بەڵێنمان هەیە” دەستیپێكرد، کە تێیدا زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس بەشدارییان تێداکردووە.
کۆنگرەکە یەک ڕۆژی خایاندو جگە لە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی گشتیی، ئەنجومەنی هەدەپەش هەڵبژێردران.
بزوتنهوهی گۆڕان له كۆنگرهدا میوانداری كراوهو بهنوێنهر بهشداری كردووه.
كاردۆ محهمهد ئهندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهی گۆڕان سهبارهت بهبهشدارییان له كۆنگرهكهدا به "زهمهن"ی وت: ههدهپه بە شداری ئیمەیان بە گرنگ وەسف کرد . چونکە راشکاوانە وتیان ئێمە لە بەردەم ئالنگاری گەورەداین بۆ رێگرتن لە بەردەوامیدان بە خەباتی پەرلەمانی و جەماوەری و مەدەنی بۆیەهاتنتی دۆستانمان لە ئهروپا و رۆژهەلاتی ناوەراست بەتایبەت کوردستانی باشور ئیرادەی درێژدان بە تێکۆشانمان بە هێز دەکات.
كاردۆ محهمهد وتیشی: ئیمەش وەک بزوتنەوەی گۆران پشتیوانی خومان لە خەباتی ماندو نەناسانی هەدەپە بۆ خواست و داوا رەواکانی گەلانی تورکیا بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەربری و هیوی سەرکەوتنمان بۆ خواستن و سەرکۆنەی هەموو پەلامارو دەستدرێژک بۆ سەر هەدەپە و سەرخاکی کوردستانمان کرد لە هەر لایەکەوە بیت
یهكێك له دهرهنجامهكانی كۆنگرهكه بۆ یەکەم جاره ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاریی بۆ هەدەپە هەڵبژێردران، کە لە ٤٣ نووسەر، ئەکادیمیی، ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند پێکدێن.
هاوكات ئەمڕۆ دووشهممه پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، هاوسەرۆکانی هەدەپە پەیامێکی هاوبەشیان بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی هەدەپەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لە هەلومەرجی نائاسایی تورکیادا و لەگەڵ قووڵبوونەوەی قەیرانەکاندا، گەلەکەمان پێنجەمین کۆنگرەی هەدەپەیان کردە ئاهەنگی دیموکراسی، ئیرادەی ئێمەی بۆ تێکۆشان زیادتر کرد و سەلماندی، کە دەتوانین بە زانست و ئیرادە و فیداکاریی بەسەر بەربەست و هێرشەکاندا زاڵ بین.
هاوسەرۆکانی نوێی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” ئاماژەیان بەوەش کرد، کە هەرچەندە بە ملیۆنان کەس نەیانتوانی بەشداریی کۆنگرەکە بکەن، “بەڵام دەزانین کە دڵیان لەگەڵ جۆشوخرۆشی ئێمە لێدەدا، بۆ دۆستانمان کە هەدەپەیان بەجێنەهێشت، ئەوانەی هاوسۆزییان لەگەڵاماندا نیشاندا بەرامبەر هێرشەکان گەورەترین دەستکەوتە و باوەڕی خەباتی هاوبەشمان بەهێزکرد”.
ئەوەش هاتووە: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا ئەوروپا، لە کوردستانەوە تا بەڵکان، هاوبەشەکانمان لە خەبات، دامەزراوە و کەسە دۆستەکانمان لە سەرانسەری جیهان، میدیاکاران و چاپەمەنی ئازاد کە حەقیقەت بە بنەما وەردەگرن، لەگەڵ ئێمە بوون و کۆنگرەکەمانیان کردە سەکۆی هاودەنگی.
هەر لە پەیامەکەی هاوسەرۆکانی هەدەپەدا، ئەوەش هاتووە: ئهو كۆنگرهیهی ئهنجامماندا تهنها كۆنگرهی ئاسایی پارتهكهمان نهبوو، بهڵكو دەبێتە كۆنگرهی گۆڕانكاریی توركیاش، هێز و مۆڕاڵی بە گەلەکەمان بەخشی و دوژمنەکانمانی ترساند کە دەیانەوێت لەناومان ببەن، وەک هەمیشە دەسەڵات لە ڕێگەی هێرش و لێپرسینەوەوە ترسی خۆیان لەم کۆنگرەیە دەربڕی، ئێمە لە دوێنێ بەهێزترین، سبەی بەهێزتر دەبین.