04:03 - 04/07/2022
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: سوید و فینلاند پابه‌ند نه‌بن له ناتۆ وه‌ریان ناگرین
مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، دەربارەی رێککەوتننامەی سێقۆڵی نێوان تورکیا، فینلاند و سوید، رایگەیاند: لە کۆتاییدا ناچارین پابەندبن بەم بەڵگەنامەیەوە. وتی: ئەگەر ئەوانیش پابەند نەبن پێوەی ئەوا لە ناتۆ وەریان ناگرین".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو، به كه‌ناڵی "NTV"له بارەی رێککەوتننامەی نێوان تورکیا، فینلاند و سوید وتی: "لەژێر رۆشنایی ئەو بەڵگانەی کە پێشکەشمان کردوون، ئەوە دەسەلمێنین کە پەیەدە و پەکەکە پەیوەستن بەیەکەوە. بە هەمان شێوە ئەو تیرۆریستانەشی کە رادەستمانیان دەکەنەوە، بەڵگەی حاشا هەڵنەگریان لەسەرە کە لە تیرۆرەوە گلاون یاخود پشتیوانی تیرۆریان کردووە".
چاوش ئۆغلۆ، ره‌خنه له ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئەمریکا، لێرەدا سیاسەتێکی دووفاقی و دووڕووانەی هەیە. فەڕەنسا و هەندێک وڵاتی دیکەش هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن. لە کۆتاییدا ئەو وڵاتانە دەیانگوت 'سەیر بکەن ئەمریکاش پشتیوانی ئەمانە دەکات'، دەیانویست لەو رێگەیەوە ورە بدەنە بەر خۆیان، بەڵام ئێمە مەرجەکانی خۆمانمان بەڕوون و ئاشکرایی خستەڕوو. ئەوانیش ناچار بوون مەرجەکانمان قبوڵ بکەن. پێویستەیشە لەسەریان کە پابەند بن بەو بەڵگەنامەیەی لەنێوان خۆماندا واژوومان کردووە، ئەگەر وا نەکەن ئەوا لە رێکخراوی ناتۆ وەریان ناگرین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، دەربارەی ئەگەری پابەند نەبوونی سوید و فینلاند بە رێککەوتننامەکەوە وتی: "لەنێوانماندا بەڵگەنامەیەک هەیە. لەگەڵ ئەمریکا و روسیاش رێککەوتننامەمان هەیە. ئەوانیش بەڵێنیان پێداین کە "تیرۆریستان" ٣٠ کیلۆمەتر بە ئاراستەی باشووردا بکشێنەوە، بەڵام "تیرۆریستان" تا ئێستا لەو ناوچانە نەکشاونەتەوە".
وتيشى:"ئێستا ئێمە ناچارین خۆمان کێشەی خۆمان لە سووریا چارەسەر بکەین و تیرۆریستان لەو ناوچانە رابماڵین. ئەگەر ئەم وڵاتانەش بەڵێنەکانی خۆیان نەبەنە سەر ئەوا ئێمەش بەگوێرەی ئەوە هەنگاو دەنێین. تورکیا هەر کاتێک هەڕەشەی لەسەر دروست ببێت، کاری پێویست بۆ کۆتاییهێنان بەو هەڕەشەیە دەکات".
توركیا، بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه، ده‌سته‌واژه‌ی "تیرۆر و تیرۆیستان"به‌كارده‌هێنێت و پێیوایه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه یه‌ك شتن، به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژانه له هه‌واڵه‌كه‌دا گوزارشت له بۆچونی دامه‌زراوه‌یی میدیایی "زه‌مه‌ن" ناكات و ته‌نیا وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.