کوردستان

01:46 - 02/07/2022

بڕی داهاتی حكومەت بۆ مانگی 6ی 2022‌

پەیسەر

حكومه‌تی هه‌رێم له‌مانگی رابردودا به‌تێكڕا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی به‌ 110 دۆلار فرۆشتووه‌ و زیاتر له‌ 11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیشی هه‌نارده‌كردووه‌.

ئەنوەر كەریم، لە بەدواداچونێكدا ئامارو داتاكانی فرۆشتنی نەوت و داهاتی نانەوتی خستە روو. بەڵام هێشتا ئەو داهاتە بەلای ناوبراو زۆرێك لە چاودێرانەوە ناروونە.


ئەو شارەزای ئابوریە ئەوەی خستە روو كە كۆی داهاتی نەوت و داهاتی محەلی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 6ی 2022، نۆسه‌دوو نه‌وه‌دو پێنج ملیار دینارو  87 ملیۆن دیناره‌.

بەپێی بەدواداچونەكەی ئەنوەر كەریم، حكومەت بۆمانگی 6ی رابردوو تێکڕایی نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی بە (110.86) دۆلار فرۆشتووە، كە بڕەكەی  1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار دۆلار بووەو واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 817 ملیار و 244 ملیۆن و 835 هەزار) دینار.
 لەو بڕەش  بەپێی راپۆرتی دیلۆیت 56%ی بۆخەرجی تێچونەكەی دەروات و 44%ی دەمێنێتەوە.


ئەوەش خراوەتە روو كە لەو 30 رۆژەی مانگی رابردودا حكومەتی هەرێم، (11  ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە.

دەقی راپۆرتەكە:
داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی  حوزەیرانی ساڵی 2022
(995 ملیار و 87 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار بووە
پوختە

داهاتی نانەوتی
داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم  بۆ مانگی حوزەیران = (164 ملیار) دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ئەگەر نا بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی دوو هێندەیە)
یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار

داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری)
هەرێمی کوردستان  لە مانگی حوزەیرانی (2022)دا  بڕی (11  ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە.
تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  حوزەیران (122.86) دۆلارە.
 لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (110.86) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (11  ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل X (110.86) دۆلار = (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 817 ملیار و 244 ملیۆن و 835 هەزار) دینار.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
کەواتە: (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار و 300) دۆلار  X (56%) = (701 ملیۆن و 832 هەزارو 488) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (701 ملیۆن و 832 هەزارو 488) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 17 ملیار و 657 ملیۆن و 107 هەزار و 600) دینار خەرجی نەوتە.
(1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار و 300) دۆلار  X (44%) = (551 ملیۆن و 839 هەزارو 812) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (551 ملیۆن و 839 هەزارو 812) دۆلار X (1450) دینار= (799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار.

کۆی داهات لە مانگی حوزەیران 2022 (دینار)
(799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (995 ملیار و 87 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار

ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی حوزەیرانی 2022