کوردستان

02:18 - 29/06/2022

دەقی هەمواری یاسای نەوت و گاز.. گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن دەنگیان پێنەدا‌

پەیسەر

پارتی دیموكراتی كوردستان، بەیاسا ئەوەی جێگیرکرد کە لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی نەوت و گاز دەنگی سەرۆکی حکومەت یەکلاکەرەوە بێت.
دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق، کرد کە، به‌پێی هه‌مواره‌كه‌ ئه‌ندامێكی دیكه‌‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گاز زیاد ده‌كرێت كه‌ ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانە.

ئەنجومەنی نەوت و گاز پێش هەموارەکە پێکهاتووە لە:
-سەرۆکی حکومەت
-وەزیری سامانە سروشتیەکان
-جێگرسەرۆکی حکومەت
-وەزیری پلاندانان
-وەزیری دارایی
کە لە ئێستادا دوانیان لە پارتیەو سیانیشیان لەیەکێتی و گۆڕان، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی زۆرینە نەبووە ماوەی سێ ساڵە ئەنجومەنەکە کۆنەبۆتەوەو لە ئێستادا پارتی دەیەوێ بەزیادکردنی ئومێد سەباح  ژمارەیان بکات بە شەش کەس و لەهەموارەکەشدا ئەوەشی تێدا جێگیر کراوە کە لەحاڵەتی بڕیارێک بەدابەشبوونی یەکسان بە سێ بەسێ، دەنگی سەرۆکی حکومەت یەکلاکەرەوە دەبێت بەلای هەر لایەکیاندا. بەوپێیەش تیمی پارتی دەیانەوێت بەبێ کێشە  بۆ هەموو بڕیارێک کە لە ئەنجومەنی نەوت و گاز بیانەوێت پەنجا زاید یەکیان هەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمان دەنگی دا بەهەموارەکەو ٧٩ پەرلەمانتاری پارتی و یەکێتی و کۆتاکان رەزامەندبون و گۆران و ئۆپۆزسیۆنیش دەنگی پێنەدا.

 پارتی لە ئێستادا هەر پرۆژەیاسایەکی بوێت بە پشتیوانی ١١ کورسی کۆتان لەپەرلەمان تێیدەپەڕێنێت، ئەوە جگە لە دەنگی یەکێتی ئەگەر لە پرۆژەیەکدا بەرژەوەندی هاوبەشیان هەبێت.