09:08 - 25/06/2022
دەیەوێ لە ئەنجومەنی نەوت و گاز دەنگی سەرۆکی حکومەت یەکلاکەرەوە بێت
پارتی دیموكراتی
كوردستان، دەیەوێ بەیاسا ئەوە جێگیربکات لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی نەوت و گاز دەنگی سەرۆکی
حکومەت یەکلاکەرەوە بێت.
دووشه‌ممه په‌رله‌مانی
كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی
كوردستان-عێراق، ده‌كات، به‌پێی هه‌مواره‌كه ئه‌ندامێكی دیكه بۆ ئه‌نجومه‌نی نه‌وت
و گاز زیاد ده‌كرێت كه ئومێد سه‌باحه سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ئەنجومەنی نەوت و گاز
پێش هەموارەکە پێکهاتووە لە:
-سەرۆکی حکومەت
-وەزیری سامانە سروشتیەکان
-جێگرسەرۆکی حکومەت
-وەزیری پلاندانان
-وەزیری دارایی
کە لە ئێستادا دوانیان
لە پارتیەو سیانیشیان لەیەکێتی و گۆڕان، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی زۆرینە نەبووە
ماوەی سێ ساڵە ئەنجومەنەکە کۆنەبۆتەوەو لە ئێستادا پارتی دەیەوێ بەزیادکردنی ئومێد
سەباح ژمارەیان بکات بە شەش کەس و لەهەموارەکەشدا
ئەوەشی تێدا جێگیر کراوە کە لەحاڵەتی بڕیارێک بەدابەشبوونی یەکسان بە سێ بەسێ، دەنگی
سەرۆکی حکومەت یەکلاکەرەوە دەبێت بەلای هەر لایەکیاندا. بەوپێیەش تیمی پارتی دەیانەوێت
بەبێ کێشە بۆ هەموو بڕیارێک کە لە ئەنجومەنی
نەوت و گاز بیانەوێت پەنجا زاید یەکیان هەبێت.
"په‌یسه‌ر" زانیویه‌تی،
به‌لای فراكسیۆنه‌كانه‌وه، ئه‌م بابه‌ته جێگه‌ی مشتومڕه و تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌م
گۆرانكارییه هه‌یه.بەڵام پارتی لە ئێستادا هەر پرۆژەیاسایەکی
بوێت بە پشتیوانی ١١ کورسی کۆتان لەپەرلەمان تێیدەپەڕێنێت.