11:18 - 16/06/2022
فازڵ نەبی: بەبێ 200 ملیارەكەش حكومەت دەتوانێت مووچە بدات
فازڵ نەبی، بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق، رایدەگەیەنێت دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان زۆر باشە و حكومەت دەتوانێت بەبێ 200 ملیارەكەش مووچە بدات.
فازڵ نەبی، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە حكومه‌تی عێراق له‌ساڵی 2021 به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بوایه 12 مانگ 200 ملیاره‌كه بنێرێت، به‌ڵام ته‌نها چوار مانگ 200 ملیاره‌كه‌ی ناردووه واته 800 ملیاری ناردووه.
وتی: ئه‌گه‌ر ئێمه حسابات بكه‌ین له‌گه‌ڵ به‌غداد ئێستا به‌غداد قه‌رزاری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ئه‌گه‌ر حسابێكی ورد بكه‌ین به‌گوێره‌ی یاسای بودجه نه‌ك به‌گوێره‌ی ئه‌و سلفه‌یه‌ی كه دراوه.
وتیشی: له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ساڵی 2022 وابزانم دوو مانگ 200 ملیاره‌كه‌ی نارد دیسانه‌وه ڕایانگرته‌وه واته 200 ملیاره‌كه هه‌میشه ته‌گه‌ره‌ی تێكه‌وتووه ئه‌وه‌ی كه عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستانی ناردووه ئه‌گه‌ر هاتوو حسابێكی ورد بكه‌ین كه‌متره له‌شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو یاسای بودجه‌دا.
بە بڕوای فازڵ نەبی دۆخی دارایی هەرێم زۆر باشە، لەو ڕووەوە دەڵێت" دۆخی دارایی له هه‌رێمی كوردستان ئێستا زۆرباشه، چونكه یه‌كه‌م نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبۆته‌وه، دووه‌م به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی من هه‌مه هه‌ندێك چاكسازی له‌بواری نه‌وت وغاز كراوه، هەروەها هه‌ندێك چاكسازی له‌مه‌سه‌له‌ی داهاته‌كان، بۆیە نەناردنی دوو سەد ملیارەکە، به‌ڕای من كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان ناكات.
وتی"به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر 200 ملیاره‌كه بێت ئه‌ویش كونێكی تر پڕده‌كاته‌وه كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان داهاته‌كان زیاد كردووه و ده‌توانێت خۆی مووچه بدات ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له بواری وه‌به‌رهێنان به‌كاربێت ده‌مێكه زۆر پرۆژه له هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاون ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان زوو ده‌ستبه‌كار نه‌بێت له‌وانه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و ئیشانه‌ی كه ئێستا كراون (اندپار) ببن واته ته‌له‌ف ببن و دواتر ببنه عه‌یبه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه بگه‌نه ئه‌و قۆناغه پێویست ده‌كات ده‌ستیان پێبكاته‌وه بۆیه ئه‌و 200 ملیاره له‌و بواره باشه پشتیوانیه‌كی دارایی باش ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان".
لەبارەی ئەوەی هەرێم دەتوانێت بەبێ 200 ملیارەكە مووچە بدات، وتی "به‌ڵێ بۆ مانگی چوار ئه‌و 200 ملیاره نه‌هات، به‌ڵام هه‌رێم مووچه‌كه‌یدا، ئێستاش بۆ مانگی پێنج 200 ملیاره‌كه دیسان نه‌هاتووه، به‌ڵام هه‌رێم مووچه‌ی خۆی له 5ی مانگ ده‌ستپێكردووه مووچه‌كان به‌ره به‌ره ده‌دات بۆیه به‌رای من دوو شت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم بوو، یه‌كێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو كه ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته كه كاریگه‌ری باشی كردووه له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان، وه خاڵی دووه‌میش هه‌ندێك چاكسازی كه له‌بواری نه‌وت و له‌بواری داهاته‌كان كراوه كاریگه‌ری ئیجابی هه‌بووه له‌سه‌ر زیادبوونی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دوو كاریگه‌ریه وایكردووه كه هه‌رێمی كوردستان ئێستا بتوانێت مووچه‌كان بدات به‌بێ 200 ملیاره‌كه‌ش، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه واز له 200 ملیاره‌كه بهێنین و پشتگوێی بخه‌ین".