03:58 - 12/06/2022
عێراق له هه‌رزانی به‌نزیندا له پله‌ی 12هه‌مینی جیهاندایه
عێراق لە ریزبەندی ١٢هەمین وڵاتانی جیهاندایه
بۆ هه‌رزانی نرخی به‌نزین، ئه‌وه‌ش به‌پێی ماڵپه‌ری global
petrol prices.
ماڵپەڕەكە لە راپۆرتێكدا بۆ مانگی حوزەیرانی
2022، ئاماژەی بەوەكردووە، لەنێو ئەو 170 وڵات‌دا كە لە خشتەكەدا ناویان هاتووه، نرخی
لیترێك بەنزین له عێراق ته‌نیا 514 سەنته‌و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له
پله‌ی پێنجه‌مدایه، له دوای لیبیا و سوریا و جەزائیر و کوێت.
لە راپۆرتەكەدا هاتووه، ڤەنزوێلا لە پلەی یەكەمدایه
له هه‌رزانی نرخی به‌نزیندا و هەر لیترێك به 22 سەنتە، دوای ئه‌ویش لیبیا بە 31
سەنت و دواتر ئێران دێت كه هه‌ر لیترێك بە 53 سەنته.
گرانترین وڵاتی جیهان بۆ نرخی بەنزین، هۆنگ کۆنگ
بووە، کە نرخی هەر لیترێک 2.962 دۆلار بووە، پێش نەرویج كه‌وتووه كه له‌وێ بە
2.858 دۆلار و دانیمارک بە 2.726 دۆلاره بۆ هه‌ر لیترێك.
ئاماژە بەوەشكراوە، نرخی بەنزین لە وڵاتە دەوڵەمەندەكاندا
بەرزە بە بەراورد بە وڵاتانی هەژار. لە راپۆرتەکەدا باسله‌وه‌كراوه، جیاوازی نرخی
بەنزین لە وڵاتە جیاوازەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی حکومەت بۆ بەنزین و قەبارەی
باجەکان، هەموو وڵاتانی جیهان نەوت بە یەک نرخ دەکڕن، بەڵام دواتر به‌هۆی باجه‌وه
دەبێتە هۆی ئه‌وه‌ی نرخی بەنزین جیاواز بێت.