کوردستان

02:58 - 08/06/2022

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ دراما توركییه‌كه‌ نیگه‌رانه‌‌

پەیسەر

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر درامای "گورگی ته‌نیا" هاته‌ ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ نه‌فه‌سێكی دوژمنكارانه‌ی باسی كورد و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، رایگه‌یاند: له‌ كه‌ناڵی ATV توركی زنجیره‌ درامای "گورگی ته‌نیا" په‌خشده‌كرێت، باس له‌ مێژووی توركیا و شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و رۆڵی ئه‌مریكا ده‌كات، ده‌ڵێت له‌ چه‌ندین ئه‌ڵقه‌دا به‌ نه‌فه‌سێكی دوژمنكارانه‌ باسی كورد و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌موو كارته‌كان تێكه‌ڵ ده‌كات تاڕاده‌ی تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ داعش.

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، سه‌رنجی خستوه‌ته‌ سه‌ر ئەلقەی 19 ی زنجیرە دراماكە، كە ڕۆژی 3-6-2022 پەخشكراوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، سووكایەتی بە خەبات و هێماكانی گەلی كورد دەكات و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناشەرعی لەقەڵەمدەدات و ده‌ڵێ جوگرافیایه‌ك نیه‌ به‌ناوی كوردستان.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌: