کوردستان

12:29 - 02/06/2022

په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌‌

پەیسەر

په‌رله‌مانی كوردستان دوای سێ مانگ، ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كاته‌وه‌.

دوایین دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئازاردا بووه‌، له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن دانیشتنه‌كان راگیرابوون.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كار، ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌كرێت.

به‌رنامه‌ی كار:

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر (١٢)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/٢ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە و پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٧٨) و ماددەی (٧٩، ٨٠) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ - پێشینازەیاسای (ئەرك و مافەكانی هێزكاری تەندروستی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پڕۆژەیاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان-عێراق).
٣ - پڕۆژەیاسای (دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
سێیەم: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی (لێژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر)‌ سه‌باره‌ت به‌ (دەرمانی بێ كوالیتی و ماوەبەسەرچوو و قاچاغ) و (نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان)، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری تەندروستی، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٦٦) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەمواركراو.
٢ - پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە (٧٦)ی ساڵی ١٩٨٣.