کوردستان

10:01 - 31/05/2022

ئایدن مه‌عروف: پێشنیاز ده‌كه‌ین كورسی كۆتاكان بكرێت به‌ 20 كورسی‌

پەیسەر

ئایدن مەعروف وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، رایگەیاند: دژی کەمکردنەوەی کۆتان کە بۆ پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە پەرلەمانی کوردستان تەرخانکراوە و داوا ده‌كه‌ن زیاد بكرێن بۆ 20 كورسی.

ئایدن مەعروف، لە هەولێر لەگەڵ نوێنەری پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆتاکان کۆبووەوە.

دوای كۆبوونەوەكە لە لێدوانێكیدا به‌ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، بەفەرمی پێشنیازەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن و بەتایبەتی کۆتا دەخەنە بەردەم سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان. وتی: پێشنیاز دەکەن کۆتای كه‌مینه‌کان لە پەرلەمان لە ١١‌ کۆتاوە زیاد بکرێت بۆ ٢٠ کۆتا.

ئایدن مەعروف بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە لە ماوەی رابردوودا، دەستێوەردان و گفتوگۆ لەنێوان هەندێک لایەنی سیاسیدا هەبووە سەبارەت بە کەمکردنەوەی پشکەکە، دەریخست کە دژی هەوڵەکانی کەمکردنەوەی کۆتان.