06:00 - 29/05/2022
ئهردۆغان: بۆ ئۆپهراسیۆن له باكوری سوریا مۆڵهت له كهس وهرناگرین
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، دووباره ههڕهشهی لهشكركیشی بۆ سهر رۆژئاوای كوردستان كردهوه و وتی: شهوێك كتوپڕ ههڵدهكوتینه سهریان.
ئهردۆغان، لە دوای سەردانەکەی بۆ ئازەربایجان، لە میانی گەڕانەوەیدا و لەناو فڕۆکە تایبەتەکەیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە، قسهی لهسهر لهشكركێشی كرد بۆ سهر باکوری سوریا _رۆژئاوای كوردستان_.
وتی: نابێت بەرامبەر بە بچووکترین هێرش بۆسەر تورکیا لە باکووری سوریاوە بێ دەنگ بین. هەندێک خاڵی سەرەکی "رێکخراوە تیرۆریستییەکان" لە باکووری سووریا هەن. ئەو خاڵە سەرەکیانە لە باکووری خۆرهەڵاتەوە تا دەگاتە ناوچەکانی باکوری سوریا بوونیان هەیە.
وتيشى"لە باکووری خۆرئاوای سوریا، ئەمریکا بە تایبەتی، بەداخەوە هەموو هێزەکانی هاوپەیمانان خەریکی دابینکردنی چەک و کەرەستە و تەقەمەنی جیددین بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەمریکا بە هەزاران بارهەڵگر ئەم یارمەتییانەی رێکخراوەکانی پەکەکە، یەپەگە و پەیەدەی دابینکردووە. تەنانەت لە ناوچەکەدا مەشق و راهێنانیان پێ دەکەن، ئێستا لە کاتێکدا ئەم راستیانە ئاشکرابووە، ئایا ئێمە هێشتا پشتگوێی بخەین؟ وەک هەمیشە دەڵێم شەوێک لەناکاو هەڵدەکوتینە سەریان".
سهبارهت بهوهی"ئایا هیچ پەیوەندییەک یان هاتوچۆیەکی دیپلۆماسییان لەگەڵ ئەمریکا هەیە سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە؟ ئهردۆغان وتی: "سەرەتا دەبێت هەمووان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. پێویستە ئەمریکاش ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، ئەگەر ئەمریکا ئەرکی خۆی لە شەڕی دژی تیرۆردا جێبەجێ نەکات، ئێمە چی دەکەین؟ خۆمان تیماری دەردی خۆمان دەکەین. ناکرێت مۆڵەت لە لایەنێک وەربگرین بۆ ئەوەی لە دژی تیرۆر بجەنگین".