کوردستان

06:45 - 28/05/2022

میدیای توركیا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ له‌شكركێشی ئاشكرا ده‌كات‌

پەیسەر

سەرچاوە هەواڵییە نیمچە فەرمییە ناوخۆییەکان ئاشکرایان کرد، تورکیا نزیکە لە تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دوو هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر سوریا و عێراق_رۆژئاواو هه‌رێمی كوردستان_، ئەمەش ڕۆژێک دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا دێت کە تیشکی خستە سەر پێویستی لەشکرکێشی بۆ سەر سنوورەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

جتینر جیتین، لە "هابەرتورک"ەوە، لە بەرپرسانی سەربازی گواسته‌وه‌ كه‌: ئامادەکارییەکان بەڕێژەی ٩٠% بۆ لەشکرکێشی بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە تەواو بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکان تەنیا لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات سنووردار دەمێننەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هێرشەکان لە ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتدا سنووردار دەمێننەوە ناوچەی تل رفعه‌ت سەرئێشەی بۆ تورکیا دروستكردوه‌و چه‌كداره‌ عەرەبەکانی ناو سوپای به‌ناو ئازادی سوریا دەیانەوێت مەنبەج کۆنترۆڵ بکەن.

وتیشی: "ئۆتۆمبێلی سەربازی دەگەنە بۆ سنوور كە لە پارێزگای ئەدەنەوە هاتوون"، ئاماژەی بەوەشكرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار سه‌رپه‌رشتی كات و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەكە ده‌كات.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا رایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی تورکیا کە ئێستا و لە داهاتوودا لەسەر سنووری باشووری ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت، سەروەری دراوسێکان ناکاتە ئامانج، بەڵکو پێویستن بۆ ئاسایشی تورکیا.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە رۆژی دووشەممەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئەنقەرە بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ بۆ سەر سنوورەکانی باشووری خۆی دەستپێدەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشە تیرۆریستییەی کە ناوی لێنابووه‌، ئه‌وه‌ش بە فراوانکردنی ناوچە ئارام به‌ قوڵایی 30 کم.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا، له‌ دواین كۆبوونه‌وهی خۆی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له‌ ئێستادا و له‌ داهاتوودا بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی له‌سه‌ر سنووره‌كانی باشوورمان ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتانی دراوسێ یان سه‌روه‌ری ناكاته‌ ئامانج".

پێشبینی ده‌كرێت هەر ئۆپەراسیۆنێک لە باکوری سوریا ئەنجام بدرێت، کە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ەوە چەندین لەشکری تیادا دەستپێکردووە، یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریا (یەپەگە) کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، بکرێنە ئامانج.

ئەنقەرە، یەپەگە بە یەک پارچه‌ دەزانێت، لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٨٤ەوە لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە خه‌باتی چه‌كداری راگه‌یاندووه‌.

یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد (یەپەگە) پێكهاتەیەكی سەرەكی هاوپەیمانی هێزەكانی سوریای دیموكرات كە كورد سەركردایەتی دەكات، ئەمریكا تاڕادەیەكی زۆر پشتی پێ بەستووە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا.