04:43 - 28/05/2022
ناوهڕۆكی قسهكانی بافڵ تاڵهبانی
بافڵ تاڵهبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەدیداری حزبهكهی رایگهیاند: له ههڵبژاردنی داهاتوو دهیانهوێت ببنه حزبی یهكهم و بۆ پۆستهكانی سهرۆك وهزیران و سهرۆكی ههرێم كاندیدیان دهبێت.
بافڵ تاڵەبانی، لهوتهیهكدا له دیداری یهكێتی لەبارەی هەڵبژاردن و كۆمسیۆنهوه وتی: هەموو خەڵكی كوردستان و حزبەكان، رەنگە حزبێك یان دوو حزب بەجۆری حكومڕان رازی نەبن.
وتی: وەك یەكێتی ئەمڕۆ سیاسەتی خۆمان هەیە، پاشكۆی هیچ لایەن و حزبێك نابین، هاوڕێكانمان بەجێناهێڵین و لەگەڵ لایەنەكان كۆبوونەوەمان كردوە بەپارتی دیموركراتی كوردستانیشەوە، زۆرینەی لایەنەكان بۆچونیان وەك ئێمەیەك، پێویستە چەترێكی وا دروستبكەین و كارێكی وای بۆ بكەین كە لەم هەڵبژاردنە گۆڕانكاری راستەقینە لەحكومڕانی كوردستان بكەین.
لەبارەی كۆبوونەوەی لایەنەكانی هەرێم لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكانیش وتی: نەتەوەیەكگرتوەكان نیگەرانە لەوەی لایەنە كوردییەكان پێكەوەنین، لەبارەی هەڵبژاردنەوە باسمان لەكۆمسیۆن و بازنەكان و یاسای هەڵبژاردن و دابەشكردنی كورسیەكان و كەمایەتی و كۆتاكان كرد، راستە یەكەم كۆبوونەوە بوو، بەڵام دوا كۆبوونەوەش نابێت و 9-6 كۆبوونەوەیەكی تر دەكرێت، ئامانجمان ئەوەیە بۆچونەكان نزیك ببنەوەو تا گۆڕانكاری جدی لەكۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن بكەین و لەهەڵبژاردن باڵانسی هێز راستبكەینەوە.
باڵ تاڵهبانی، لەبارەی پارچەكانی تری كوردستانەوە، وتی: یەكێتی نیشتمانی كوردستان داش عیراقی تێدا نیە، ئامادەیی یارمەتی و هاوكاری براكانمانین لەهەر چوارپارچەكەی كوردستان، دەبێت سیاسەتەكە بگۆڕێت و لەعەقلیەتی زۆرنی زەروو سەوز بێینە دەرەوەو ببینە خاوەنی 45 ملیۆن كوردو دەبێت لەهەرچوارپارچەی كوردستان سیاسیەت بكەین، بۆیە بەبرایانمان لەهەر چوارپارچەی كوردستان دەڵێین جێتان ناهێیڵن و هەركاتێك پێویستان بەهاوكاری بوو هاوكارتان دەبین.
سهرۆكی یهكێتی ناڕازی بوونی له سیاسەت و سیستمی نەوت لەكوردستان نیشانداو و وتی: ئەوەی تێگەیشتوم لەسیاسیەتی حكومەتی هەرێم بۆ نەوت ئەوەیە كە نزیكەی 60%ی داهاتی نەوت بۆ كۆمپانیاكانی بواری دەرهێنان و ناردنی نەوت دەگەڕێتەوە، بەڵام پرسیارەكە ئەوەی ئەو هەموو خوێنەی لەپێناو خاكی كوردستان رژاوە بۆ ئەوە بوو نەوت دەربهێنرێت و كۆمپانیاكانی پێ دەوڵەمەند بكرێت، یان بۆ ئەوەیە خزمەتی خەڵكی خۆمانی پێبكەین، زۆر جار باس لەوەدەكرێت كە دۆخی عیراق خراپەو شكاوە، بەڵام بەو شێوانە دۆخەكە لەبەغدا پێچەوانەكەیەتی، لەعیراق زیاتر لە 30%ی داهاتی نەوت لەوێ دەچێت بۆ كۆمپانیاكان و زیاتر لە 70%ی بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.
بافڵ تاڵەبانی، لەبارەی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستەكان، هەروەها یەكێتی لە هەڵبژاردنی داهاتوی كوردستان كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی هەرێم دەبێت، وتی: یەكێتی كاندیدی بۆ پۆستەكانی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی هەرێم دەبێت دوای ئەوەی كاندیدی یەكێتی بوو بەسەرۆك كۆمار.
وتیشی: ئامانجی ئێمە ئەوەیە ببین بەحزبی ژمارە یەك، بۆ دەمانەوێت لەهەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانكاری لەحكومڕانی كوردستان بكەین، بۆ ئەو پۆستانەش كاندیدی باشمان دەبێت.