کوردستان

10:54 - 27/05/2022

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەولێر و سلێمانی‌

پەیسەر

نرخی دراوه‌كان لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان، رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر بووە.

به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانی یه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن"، ئه‌مڕ هه‌ینی‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 200 دیناره‌، بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 148 هه‌زار و500 دینارە.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)

100دۆلار به‌ 148هه‌زار و 200 دیناره‌.
100پاوه‌ن به‌ 185 هەزار دیناره‌.
100یۆرۆ به‌ 158 هه‌زار دیناره‌‌.
100لیره‌ی توركی به‌ 9 هەزار و 500 هه‌زار دیناره‌.
100هه‌زار تمه‌ن به‌ پێنج هەزارو 100 دیناره‌.