05:35 - 23/05/2022
ده‌زگای میت: ئه‌و كه‌سه‌ی له مه‌خمور كوژراوه به‌رپرسی په‌كه‌كه بووه له کەرکوک-سلێمانی
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی توركیا ناسراو به (MiT) رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی له مه‌خمور رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆردومان كراوه‌و شه‌هیدبوو، ناوی مەهمەت ئەردۆغان کە ناوە نهێنییەکەی ''ئەحمەد رووبار'ە بەرپرسی گشتیی مەیدانیی پەکەکە_هەپەگە بووه لە مەخموور-کەرکوک-سلێمانی.
میت ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند: مەهمەت ئەردۆغان کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە وەک بەرپرسی مەخموور-کەرکوک-سلێمانی دیاریی کراوە لە کەمپی مەخموور بەناوی حاجی میرزا عەلی ژیاوە.
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه، دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لە ناوچەکە، لە ٢١ی ئایاردا تیرۆر كراوه.
به‌پێی ده‌زگای میت بێت، مەهمەت ئەردۆغان کە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە، ماوەی ساڵانێکی زۆر بەرپرسی پەکەکە بووە لە خواکورک و ئاڤاشین.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا له چه‌مچه‌ماڵ و مه‌خمور، هێرشی موشه‌كیان كرده سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له یه‌كه‌میاندا پێنج كه‌س شه‌هیدبوون كه دوانیان هاوڵاتی سنوری چه‌مچه‌ماڵ بوون.
به‌پێی میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه له بۆردومانه‌كه‌ی مه‌خموردا ئۆتۆمبێلێک لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور کراوه‌ته ئامانج و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک بەناوی (حاجی میرزا)، بە سەختیی بریندار بو، به‌ڵام دوێنێ میدیاكان هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانیان بڵاوكرده‌وه.