10:58 - 20/05/2022
ئەمریکا: هەرێمی کوردستان ٣٠ ساڵه نموونەیەکی ئەرێنیی یه لە ناوچەکەدا
کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویكردهوه،
هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم ٣٠ ساڵەی رابردوودا، نموونەیەکی ئەرێنیی گیانی یەکترقبوڵکردن
و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بووە لە گشت ناوچەکەدا.
بەبۆنەی ٣٠هەمین ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردن لە هەرێمی
کوردستان، کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی
فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات بە بۆنەی ٣٠هەمین ساڵیادی یەکەم
هەڵبژاردن لە هەرێم لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢. هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم ٣٠ ساڵەی
رابردوودا نموونەیەکی ئەرێنیی گیانی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بووە لە
گشت ناوچەکەدا".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە "شانازی
دەکەین بە هاوبەشیی گرنگمان لەگەڵ خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگییمان
لەسەر چاکسازییە سیاسی و ئابورییەکان کە دەبنە مایەی پێشخستنی دیموکراسی و مافەکانی
مرۆڤ و گەشەسەندنی ئابووری و سەروەری یاسا".
لە کۆتایی پەیامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ویلایە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانێتە هەماهەنگیی بەردەوام کە دەبێتە هۆی
پتەوکردنی ئاشایش و گەشەسەندن و خۆڕاگری هەرێم لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا.
لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢دا، یەکەم هەڵبژاردن لە هەرێمی
کوردستان بەڕێوەچوو و تیایدا ئەندامانی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردران.