10:03 - 18/05/2022
قسه‌كانی پلاسخارت له‌باره‌ی هه‌رێم و عێراقه‌وه
جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری
تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، له‌باره‌ی سیاسه‌ت له هه‌رێمی
كوردستان رایگه‌یاند: دابه‌شبوونه‌كان قووڵ بوونه‌ته‌وه و كاریگه‌ریی نه‌رێنییان
كردووه‌ته سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان.
جێنین هێنیس پلاسخارت لە ئەنجومەنی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتارێكی پێشكه‌شكرد، سه‌ره‌تا پلاسخارت له‌باره‌ی
شه‌پۆلی دووباره‌بووه‌وه‌ی خۆڵبارین له عێراق قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند:
"شەپۆلەکەی ئێستا زۆر دووره لەو ئەزموونەی لەم چەند ساڵەی دواییدا لە عێراق
هه‌یه. لە شوباتی رابردوودا سه‌باره‌ت به مەترسیی و كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی
کەشوهەوا و بیابانبوون وەک نیگەرانییەکی سەرەکی قسەم کرد. به‌رده‌وامیی كارنه‌كردن
له‌وباریه‌وه، باجی گه‌وره‌ی به‌دوادا دێت".
دواتر له‌باره‌ی دۆخی عێراق و
پێویستییه‌كانی قۆناغی ئێستا دوا و رایگه‌یاند: "هێشتا عێراقییەکان چاوەڕێی
چینێكی سیاسی دەکەن، له‌جیاتی ئەوەی سەرقاڵی ململانێی ماوه‌به‌سه‌رچووی سیاسیی بن،
تاوه‌كو قۆڵ هه‌ڵماڵن و چاره‌سه‌ری هەموو ئه‌و ئه‌وله‌ویاته هه‌ڵپه‌سێردراونه
بكه‌ن کە لەنێوخۆی وڵات‌دا هەن. چی پێویسته بۆ ئەوەی تێبگه‌ین ئەم دۆخە ناتوانرێت
بەردەوام بێت؟".
جێنین هێنیس پلاسخارت هه‌روه‌ها
رایگه‌یاند: "ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه تواناكان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه
پێویستن چڕبكرێنه‌وه، كه بریتین له گه‌ل و له به‌رنامه‌ی كار. كارنه‌كردنی
سیاسیی له عێراق باجێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت نه‌ك (له كورتمه‌ودادا) بۆ ئه‌وانه‌ی كه
له ده‌سه‌ڵاتدان، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ی كه بێ ئومێدانه له هه‌وڵدان بژێویی
رۆژانه‌ی ژیانیان دابین بكه‌ن".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان
به‌غدا و هه‌ولێریش، جێنین هێنیس پلاسخارت جه‌ختی له گرنگیی متمانه كرده‌وه و وتی:
"رۆحیه‌تی هاوبه‌شی و هاریكاریی ده‌كرێت و بگره پێویسته ببێته رێنوێنیكاری
هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان، به‌وه‌شه‌وه كه په‌یوه‌سته به‌و حوكمه‌ی
به‌مدواییانه له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و
گازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان ده‌ركرا. له‌به‌ر ئه‌وه، بنیاتنانی متمانە زۆر
پێویستە، له‌نێویشیاندا به‌ڵێندان بەوەی رێگریی بكرێت لە داهاتوودا پەنا بۆ هیچ
رێكارێكی تاکلایەنانە ببردرێت کە فاکتەری سیاسی هانده‌ری بێت".
له‌باره‌ی سیاسه‌ت له هه‌رێمی
كوردستانیش، پلاسخارت رایگه‌یاند: "دابه‌شبوونه‌كان قووڵ بوونه‌ته‌وه و
كاریگه‌ریی نه‌رێنییان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان".
دواتر نوێنەری تایبەتی سکرتێری
گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لەبارەی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان دوا و
گوتی: "ئێجگار گرنگه كایه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان كراوه بێت به‌شێوه‌یه‌كی
یه‌كسان بۆ هه‌موو كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كان، چ گه‌وره بن یان بچووك، واتە دەبێت
ژینگەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردن بڕەخسێت".
سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كان
له عێراق و سه‌ر هه‌ولێریش جێنین هێنیس پلاسخارت رایگه‌یاند: "مووشه‌ک و
رۆکێتە ئاڕاستەکراوەکان بێزارکەرن، شڵه‌ژێنه‌ر و مەترسیدارن. عێراق له‌سه‌ر حه‌قه
كه رەتیدەکاتەوە کە وەکو حەوشەی دواوەی ناوچەکە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەردەوام
دراوسێكانی پێشێلی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکەکەی بكه‌ن".
هه‌روه‌ها وتی: "
'دیپلۆماتیی به مووشه‌ك' کردەوەی بێباکانەن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌رئەنجامی
وێرانکەریان دەبێت. عێراق پێویستی بە فەرمانڕەوای چەکدار نییە کە خۆیان وەک ده‌سه‌ڵاتدار
بچه‌قێنن. جارێکی دیکە جەخت لەسەر گرنگیی زۆری دووپاتكردنه‌وه‌ی دەسەڵاتی دەوڵەت
دەکەمەوە. ئەگەر تاوانباران ناسراون، پێویستە دەستنیشان بکرێن".