11:33 - 16/01/2019
پارتی سەردان و كۆبونەوەكانی له بارهی پێكهێنانی حكومهتهوه راگرت
پارتی دیموكراتی
كورستان سەردان و كۆبونەوەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت رادەگرێت، پەیسەرپرێس
هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی
پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستی كەوتووە،
بڕیاربوو ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن و هەڵسەنگاندنی
داواكاریەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەڵام بەهۆی پرسهی محەمەدمەلاقادر
ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، كۆبونەوەكە بۆ هەفتەی
داهاتوو دواخرا.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس
راشیگەیاند، بڕیاربوو سبەینێش وەفدی پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لەهەولێر
سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی بكات، ئەو سەردانەش دواخراوە.
سهرچاوهكه دهشڵێ،
پارتی دیموكراتی كوردستان پهیوهندییان به نوسینگهی ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامییهوه
كردووه كه كۆبونهوهكهیان بۆ دوای پرسی محهمهدی مهلا قادر دواخستووه.
هەروەها بڕیاربوو
بزوتنەوەی گۆران و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رۆژی پێنج شەممە ناوی كاندیدەكانیان بۆ
پۆستەكان رادەستی پارتی بكەن بەڵام بەهەمان هۆكار ئەوەش دواخرا.
محەمەد مەلاقادر
ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی سێ شەممە كۆچی دوای
كرد.