کوردستان

05:21 - 10/05/2022

بێریڤان ئه‌یوب: له‌ زیندان تووشی شه‌كره‌م بووم‌

پەیسەر

بێریڤان ئه‌یوب، ژنە چالاکوانی بادینان دایکی پێنج منداڵ دوای تەواو بونی سزاکەی ئه‌مرۆ ئازاد كرا.


به‌شدار حه‌سه‌ن پارێزه‌ر، به‌ "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند: رۆژی شه‌شی نیسانی ئه‌مساڵ، دادگای دووی هه‌ولێر سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ بێریڤان ئه‌یوب ده‌ركرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك و پێنج مانگ له‌ زیندا بوو، بڕیاریدا به‌ ئازادبوونی مه‌رجدار واته‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی حكومه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ئازادی بكات.


به‌شدار حه‌سه‌ن، وتی: ده‌بوایه‌ پێش جه‌ژن بێریڤان ئازاد بكرایه‌ به‌ڵام به‌هۆی ڕوتیناتی دادگاوه‌ ئازادكردنه‌كه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی ئایار دواخرا.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، بێریڤان ئه‌یوب، وتی: له‌ زیندان تووشی شه‌كره‌ بووم چاوه‌كانم كه‌م ده‌بینن، سه‌ره‌تا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌شت جار مانم گرت كێشم دابه‌زی بوو. وتیشی: له‌ ڕووی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ له‌ زیندان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵم باش نه‌بوو.

بێریڤان ئه‌یوب، بەپێی مادەی ١ له یاسای ژماره ٢١ ی سالی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کورستان دەستگیرکرابوو، کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.