04:55 - 09/05/2022
هاوپهیمانی لهپێناو خهڵك: لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەین
هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک، رایدهگهیهنێت ئەو 17
مەرجەی پێشکهشیان کردبوو، تاوەکو ئێستا هیچیان جێبەجێنەکراون، .دهڵێت: له ئەگەری بەردەوامی پەکخستنی کاری پەرلەماندا لە
دادگای فیدڕاڵی سکاڵای یاسایی تۆماردەکەن.
ئهمرۆ
دووشهممه 9ی ئایاری 2022، هاوپهیمانی له پێناو خهڵك له جوڵانهوهی نهوهی
نوێ و ژمارهیهك پهرلهمانتاری سهربهخۆ پێكدێت كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی له
سلێمانی رێكخست.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بهناوی
هاوپهیمانیهتیهكهوه قسهی كردو وتی: لە ئەگەری بەردەوامی پەکخستنی کاری پەرلەماندا لە
دادگای فیدڕاڵی سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین و سکاڵاکەمان بۆ راگرتنی موچەی ئەو
پەرلەمانتارانە دەبێت کە بوونەتە هۆی پەکخستنی کاری پەرلەمان و بایکۆتی
دانیشتنەکان دەکەن.
شاسوار عەبدولواحید، داوای
لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆکرد ئەگەر كاندیدی سەرۆک وەزیران دیاری دەکەن، با كاندیدی
سەرۆککۆماریش دیاری بکەن، بەڵام بە چوار مەرج.
مهرجهكان بریتین له:
- دەبێت ئەوکەسەی دەبێتە سەرۆکوەزیران لە عێراق، خۆی
و وەزیرەکانیشی، کەسێکی پاک بن، نیشتماندۆست بێت و هیچ گومانێکی گەندەڵی
لەسەرنەبێت. هاوکات نابێت دوو رەگەزنامەی هەبێت.
- دەبێت ئەو کەسە بەرنامەیەکی واقیعی هەبێت کە باس
لە گرفت و کێشەکانی هاووڵاتییان بکات.
- دەبێت پێشتر لە هیچ حیزبێکی دەسەڵاتداردا نەبووبێت
و بەشێک نەبووبێت لە حکومەتی پشکپشکێنەی پێشوو.
- دەبێت فراکسیۆنەکان و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ
بەڵێن بدەن کە دەستوەرنەدەن لە کاروباری هەڵبژاردنی وەزیرەکان، بۆ ئەوەی
سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق کەسێکی بەهێزبێت و دووربێت لە پشکپشکێنە.