09:54 - 08/05/2022
تا كۆتایی هەفتە حكومەتی هەرێم وەڵامی وەزارەتی نەوت دەداتەوە
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند: تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بە فەرمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدەنەوە.
ئومێد سەباح، راگەیاند: دوای سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، وه‌زاره‌تی ناوبراو پرۆپۆزه‌ڵێكی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه و ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌و پرۆپۆزه‌ڵه‌یه.
وتی: له نزیكترین كاتدا تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌داته‌وه، وتیشی: له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی و گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی نادەستوریبونی نەوتی هەرێمەوە و هەڵوێستی سەرۆكایەتیەكانی هەرێم، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڵوێستی هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونه و پێشتریش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
وتیشی: سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی ئینتیقائی له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای فیدراڵیش، بۆ نموونه له ساڵی 2019 دادگای باڵای فیدراڵ بڕیارێكی بۆ پێناسه‌كردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و پابه‌ندكردنی حكومه‌تی فیدراڵ به جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه ده‌ركردووه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه و هیچ به‌دواداچوونێكیش له‌لایه‌ن هیچ ده‌موده‌زگایه‌كه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌كراوه.
ئەم وتانەی دوای قسەكانی ئیحسان عەبدولجەبار وه‌زیری نه‌وتی عێراق دێن، دوێنێ شه‌ممه 7ی ئایاری 2022، كە له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاند: کارەکان بە دەرئەنجامەکانیەتی بەڕێوەبردنی چالاکییە نەوتییەکانی هەرێم راست نییەو مەعقوڵ نییە تێچووی نەوت لە هەرێم نیوەی نرخی فرۆشەکەی بێت. وتیشی: مەعقوڵ نییە کە فرۆشی نەوتی هەرێم ئەوەندە کەمتر لە نرخی سۆمۆ بفرۆشێت.
وه‌زیری نه‌وت له‌باره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه قسه‌ی كرد‌و ئاشكرایكرد، داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان ناگاتە 50% ی بەهای نەوتە فرۆشراوەكەیان و به‌پێویستی زانی ته‌واوی داهاتی نه‌وت بگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی.
وتیشی: ناکرێت دوو سیاسەتی نەوت لەیەک وڵات‌دا هەبێت و پرسی وزە بە سیاسی بکرێت و ئه‌مه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئۆپیك هه‌بووه.
وه‌زیری نه‌وت باسیله‌وه‌شكرد: وڵاتێک لە بەشێکیدا هاوردە بکات لە بەشێکی وڵاتەکەدا دەستپێشخەری هەناردە بکرێت ( مەبەستی هەناردەی گازە له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه). ئەمە بە هیچ شوێنێکی دنیادا بوونی نییە.
وه‌زیری نه‌وت، هه‌رێمی كوردستانی به هۆكار زانی به‌وه‌ی نه‌توانرێت پابه‌ند بن به بڕیاره‌كانی رێكخراوی ئۆپیكه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه وتی: کاریگەرییە نەرێنییەکانیمان بینی لەمامەڵە گەڵ ئۆپیکدا کاتێک عێراق پابەند نەبوو بە پشکەکانییەوە کە بۆی دیاریکرابوو بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێمەوە. بەڕوونی دیار بوو کە سیاسەتی نەوتی عێراق تەواو نییە.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، زیاتر لە (75) رۆژ لە گفتوگۆ و دەستپێشخەریی‌و هەوڵ‌و نەرمی نواندنی بەغداد لەگەڵ هەرێمی كوردستان، نەگەیشتە هیچ ئەنجامێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتی: كه ده‌رگای گفتوگۆ داناخه‌ن.
وه‌زیری نه‌وت به پێویستی زانی وەزارەتی نەوت و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای نیشتمانی نەوت ئامادەكاریی بكەن بۆ روبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەكانی داهاتوو لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر هەرێمی كوردستان.
وتیشی: زیاتر لە جارێك هەرێممان دڵنیاكردوەتەوە لەوەی بەغداد نایەوێت كۆنترۆڵی چالاكیی نەوت لە هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام حكومەت دەیەوێت چالاكی نەوتیی رێكبخاتەوە‌و بیكات بە چالاكییەكی راستەقینەی بازرگانی روون‌و شەفاف.
دادگای فیدراڵی عێراق له دانیشتنی 15ی شوباتی 2022، بڕیاریدا كه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌ڕ‌اده‌ستكردنی نه‌وت به‌حكومه‌تی عیراق و پێنج بڕیاری له‌باره‌ی ناده‌ستوری بوونی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمه‌وه ده‌ركرد.، بڕیاره‌كه كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و هه‌رێم به ته‌واوه‌تی ڕه‌تیكرده‌وه.