کوردستان

06:02 - 08/05/2022

پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی بڵاوكرده‌وه‌‌

پەیسەر

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و داوای دامه‌زراندنه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كات.

له‌ خاڵێكی به‌لاغه‌كه‌دا، پارتی داوای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌كات، هه‌روه‌ها داوای دروستكردنی دامه‌زراوه‌ ده‌ستووریه‌كان له‌وانه‌ش ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی و دامه‌زراندنه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی و دانانی یاسای نه‌وت و غاز ده‌كات.


له‌سه‌ر ناوخۆی هه‌رێم، پارتی به‌باشی ده‌زانێت هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه‌ بۆ ئاسایبونه‌وه‌ی بارودۆخ و لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه‌ كورسی په‌رله‌مانیان به‌ ده‌ستنه‌هێناوه‌، مافی به‌شداریكردنیان هه‌بێت له‌ ره‌سمكردن و بڕیاری سیاسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.


له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی جه‌خت له‌ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌ له‌ واده‌ی خۆیدا و داوا ده‌كات په‌رله‌مان به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت و كۆمسیۆن كارا بكاته‌وه‌و داوای لێكنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانیش ده‌كات.