کوردستان

07:29 - 30/04/2022

لە هەرێم و عێراق دووشەممە جەژنە‌

پەیسەر


وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند: سبەینێ‌ یەكشەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و دووشەممە یەكەم رۆژی جەژنە.
 
وەزیری ئەوقافی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: به‌هۆی نه‌بینرانی مانگ لەلایەن لیژنەی بینینی مانگەوە، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ (1ی ئایار/ مایۆی 2022)، ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌ و به‌رامبه‌ره‌ به‌ (30ی ره‌مه‌زان) و رۆژی دووشه‌ممه‌ (2ی ئایار) به‌رامبه‌ره‌ به‌ (1ی شه‌وال) و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

هاوكات دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی نەتوانرا مانگ ببنرێت و بەڵگەی دروست نەبوو بۆ بینینی مانگ، بۆیە سبەی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی دووشەممە یەکی شەوال، یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.