کوردستان

11:13 - 15/01/2019

پارتی سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات‌

پەیسەر

بڕیارە وەفدی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت لەم هەفتەیەدا سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی بكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بریارە لەم هەفتەیەدا وەفدی دانوستانكاری پارتی لەشاری هەولێر سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بكات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، وەفدەكەی پارتی كارنامە و هەیكەلی حكومەت لەگەڵ خۆیان دەبەن لەبەرامبەردا داواكاری و پێشنیارەكانی كۆمەڵ وەردەگرن و دوای دیراسەكردن وەڵامیان دەدەنەوە.
 سەرچاوەكە دەڵێت نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی شاندنی پارتی دەكات بۆلای كۆمەڵی ئیسلامی.
پێشتر له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ ساردییه‌ك له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌، هه‌بوو، بیانووی پارتیش بۆ به‌شداری پێنه‌كردنی كۆمه‌ڵ به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه‌ بوو، له‌ كابینه‌ی پێشوو، وه‌ك پارتی ده‌ڵێن به‌ هیچ هۆیه‌ك.
هێشتا كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆیان یه‌كلا نه‌كردوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی پرسی به‌شداریكردن یان نه‌كردنی له‌ حكومه‌ت و دانیشتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی و پلانی ئه‌و حیزبه‌ بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌ رونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئایا كۆمه‌ڵ به‌شداری كابینه‌ی نۆ ده‌كات یان ده‌بێته‌ ئۆپۆزسیۆن.