کوردستان

01:34 - 29/04/2022

وەزیرێكی كورد: رێکەوتین گازی سروشتی ئێران بۆ عێراق هاوردەبکەین‌

پەیسەر

وەزیری کارەبای عێراق، كه‌ كورده‌و له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی له‌و پۆسته‌دایه‌، رایگەیاند، لەگەڵ تاران گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر دووبارە هاوردەکردنی گازی سرووشتیی لە ئێرانەوە بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ مه‌به‌ستی کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا و دانەوەی قەرزەکان.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، وەزیری کارەبای عێراق، عادل کەریم بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێران، جەواد ئەوجی کۆبووەوە.

عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق رایگه‌یاند: "لە میانی سەردانەکەماندا بۆ تاران لەگەڵ لایەنی ئێرانی رێککەوتین لەسەر دووبارە هاوردەکردنی گازی سرووشتیی لە ئێرانەوە بۆ عێراق لە وەرزی هاویندا، ئەوان پابەندن بە دابینکردنی گازی سرووشتیی بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا و کارپێکردنی یەکەکانی بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا".


وەزیری کارەبای عێراق وتیشی: "بەغدا قەرزاری تارانە و هەردوولا گەیشتینە رێککەوتن بۆ پێدانەوەی شایستە داراییەکانی ئێران، و ئەوانیش رەچاوی دۆخی عێراق دەکەن و بڕیاریان داوە كە لە هەردوو وەرزی هاوین و زستانی داهاتوودا بڕی پێویست لە كارەبا و گازو سرووشتییمان بۆ دابین بكەن".