11:17 - 27/04/2022
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێکەوتی ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٢، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه سێ بڕگه ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە:
- خستنەڕووی پوختەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەریتانیا و کۆبـوونەوەی لەگه‌ڵ بەرپرسـانی باڵای ئه‌و وڵاته.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـی بە دامەزراوەکـان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق) گفتوگۆکردن لە بارەیەوە.
- قسەکردن لە بارەی بارودۆخی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ باشترکردنی كاره‌با به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی هاویندا.