کوردستان

09:43 - 27/04/2022

هه‌رێم زیانی زیاتر له‌ 181 ملیۆن دۆلاری له‌ خۆیدا‌

پەیسەر

یادگار سدیق، سه‌رۆكی رێكخراوی رونبین بۆ شه‌فافیه‌ت له‌ بواری نه‌وت، ده‌ڵێت: هەرێم بەردەوام نەوتەکەی بە هەرزانتر لە نەوتی کەرکوک و بەسرە دەفرۆشێت و مانگی رابردوو جیاوازییه‌كه‌ 14 دۆلار بووه‌.
یادگار سدیق، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: لەگەڵ ئەوەی حکومەت بەردەوام دەڵێت چاکسازی لە فرۆشی نەوتدا کردووە ئێستا نەوت بەزیاتر لە جاران دەفرۆشێت.

ناوبراو رونیكرده‌وه‌، لە مانگی ئازاردا نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم ١٠٠ دۆلار و ٨٨ سەنت بووە لە کاتێکدا نەوتی کەرکوک کە بەهەمان بۆری نەوتی هەرێم دا دەگاتە جیهان بە ١١٤ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشراوە واتە جیاوازییەکە نزیک بووە لە ١٤ دۆلار.

لەو ماوەیەدا هەرێم بە تێکڕا ڕۆژانە ٤٢١ هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە کە دەکاتە ١٣ ملیۆن و ٥١ هەزار بەرمیل لە مانگێکدا.

کۆی داهاتی فرۆشی نەوت بریتی بووە لە ١ ملیار و ٤٩٨ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار دۆلار، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت ئەگەر ئەم نەوتە بەغدا بیفرۆشتایە بەهەمان نرخی نەوتی کەرکوک ئەوا داهات دەبوو بە ١ ملیار و ٤٩٨ ملیۆن و ٢٩٣ هەزار دۆلار واتە بەزیادەی ١٨١ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار دۆلار و دەکاتە زیاتر لە ٢٦٣ ملیار دینار. ئەم زیادەیە زیاترە لەو ٢٠٠ ملیارەی لە بەغداوە بەهەزار منەت بۆمان دێت.