05:04 - 26/04/2022
پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هندستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر،
پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی هندستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی
بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی
بانگهێشتنامه فه‌رمییه‌كه: پارێزگار‌و هاوه‌ڵێكی وه‌ك میوانی به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی
میوانه ناوازه‌و دیاره‌كان میوانداریی كراون، هه‌موو تێچووه داراییه سه‌ره‌كییه‌كان
له ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی هیندیی بۆ په‌یوه‌ندییه كولتورییه‌كاندا بووه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕایگشتیی
به‌ناوی خودای گه‌وره‌ی میهره‌بان
وه‌ك پارێزگاری سلێمانی، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م،
له ماده‌ی نۆزده‌یه‌می یاسای ژماره (٣)ی ساڵی ٢٠٠٩؛ (نوێنه‌رایه‌تیی پارێزگای
سلێمانی ده‌كه‌م له‌و كۆنگره‌و كۆڕ‌و سیمینارانه‌ی كه بۆیان بانگده‌كرێم)، له‌سه‌ر
داوا‌و پێشنیازی به‌ڕێزان باڵیۆز‌و كونسوڵی كۆماری هیندستان له عیراق و هه‌رێمی
كوردستان، له مانگی شوباتی ڕابردوودا، داوایانكرد له پای ئه‌وه‌ی سلێمانی پایته‌ختی
ڕۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان و شاری داهێنه‌ری ئه‌ده‌ب له یونسكۆو شاری شوێنه‌وارو
شارستانییه‌ت و مۆزه‌خانه‌و هونه‌رو فه‌رهه‌نگ و...تادییه‌و، په‌یوه‌ندییه‌كی
كولتوریی به‌هێز له نێوان پارێزگای سلێمانی و هیندستاندا هه‌یه‌و چه‌ندین چالاكیی
كولتوریی هاوبه‌شمان له سلێمانی به‌ڕێوه‌بردووه‌و، له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی
ئێمه‌دا وه‌ك پارێزگار له‌گه‌ڵ زۆریی و قوڵیی و سه‌ختیی قه‌یرانه‌كاندا؛ به‌ڵام نه‌مانهێشتووه
كایه كولتورییه‌كان بووه‌ستن و چه‌ندین كار‌و پڕۆژه‌ی ناوازه‌مان به زمانی كوردیی
و زمانه زیندووه‌كانی دنیا له هه‌موو بواره كولتورییه‌كاندا، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو
پارچه‌كانی كوردستان و ڕه‌وه‌ندیی كوردیش؛ به‌گه‌ڕخستووه، به‌شدارو میوان بین له
به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی (میوانه ناوازه‌و دیاره‌كان)ی ئه‌نجومه‌نی هیندیی بۆ په‌یوه‌ندییه
كولتورییه‌كان (ICCR)، كه
له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ر ساڵه‌ی چه‌ند كه‌سێكی زۆر
دیاریكراو‌و بژارده له وڵاتانی دنیاوه له ڕێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستانه‌وه،
بانگهێشتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌پێی بنه‌ماو پێوه‌رو هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌كانی
خۆیان بۆ ساڵی ٢٠٢٢، پارێزگاری سلێمانیان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و عیراق و هه‌رێمی
كوردستان، وه‌ك میوانی ناوازه‌ی ٢٠٢٢؛ دیاریكرد.
به‌ڕێزان باڵیۆز‌و كونسوڵی كۆماری هیندستان له
عیراق و هه‌رێمی كوردستان، داوایانكرد ڕه‌زامه‌ندیی خۆمان له‌م ڕووه‌وه ده‌رببڕین،
دوای ڕاوێژ‌و ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی
كوردستان و وه‌زیری ناوخۆ‌و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،
بڕیارماندا به‌شداریی ئه‌م به‌رنامه به‌هاداره كولتورییه جیهانییه بكه‌ین، وه‌ك
له نوسراوی فه‌رمیمان ژماره (٣٤٢٨) له ٣/٤/٢٠٢٢دا ئاماژه‌مان پێداوه (نوسراوه
فه‌رمییه‌كه هاوپێچه)، بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمیی به‌ڕێز كۆمار توهین: بەڕێوەبەری
گشتی ئه‌نجومه‌نی هیندیی بۆ په‌یوه‌ندییه كولتورییه‌كان (ICCR)مان
له‌ڕێی به‌ڕێزان باڵیۆز‌و كونسوڵی كۆماری هیندستان له عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه
به‌ده‌ستگه‌یشت (بانگهێشتنامه فه‌رمییه‌كه هاوپێچه).
به‌پێی بانگهێشتنامه فه‌رمییه‌كه: پارێزگار‌و
هاوه‌ڵێكی وه‌ك میوانی به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی میوانه ناوازه‌و دیاره‌كان
میوانداریی كراون، هه‌موو تێچووه داراییه سه‌ره‌كییه‌كان له ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی
هیندیی بۆ په‌یوه‌ندییه كولتورییه‌كاندا ده‌بێت، به‌پێی نوسراوی پارێزگاری
سلێمانیش بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ؛ هه‌موو پابه‌ندییه دارایی و ماڵییه‌كانی تر له ئه‌ستۆی
خودی پارێزگار ده‌بن، نه‌ك بوجه‌ی گشتیی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌موو
ئه‌و سه‌ردانه فه‌رمییانه‌ی تر كه له ڕابردودا كردومانن و هیچ ئه‌ركێكی دارایی
و ماڵیمان نه‌خستۆته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌مان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی
چڕ‌و ئامانجدارو ڕێكخراو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هیندیی بۆ په‌یوه‌ندییه كولتورییه‌كان (ICCR)ه‌وه دیاریكرابوو (هاوپێچ كراوه)، به‌ڕێزان له
وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی هیندستان و ڕاسپێردراو به كاروباری باڵیۆزخانه‌ی
عیراق له هیندستان/ نیوده‌لهی و كونسوڵی گشتیی عیراق له شاری مۆمبای پایته‌ختی
بازرگانیی هیندستان و، سه‌رۆك و به‌رپرس و نوێنه‌رانی (ICCR)و
دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه گشتیی و تایبه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌و وڵاته؛ به
شایسته‌ترین شێوازی دبلۆماسیی پێشوازو هاوڕێ و هاوكارو پشتیوانمان بوون.
كۆی ورده‌كاریی به‌رنامه‌و دیدار‌و سه‌ردانه‌كانمان؛
له سایت و په‌ڕه‌ی فه‌رمیی پارێزگای سلێمانی و په‌ڕه‌ی تایبه‌تیی پارێزگاری
سلێمانی و سایت و په‌ڕه فه‌رمییه‌كانی هیندستان و عیراق و كوردستاندا؛ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و
ده‌توانین بچنه‌وه سه‌ریان، ئه‌مه‌یش پوخته‌ی به‌رنامه‌كه‌مانه:
١١/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: سەردانی پەیمانگای
هیندیی بۆ هونەرەجوانەکان و هونەرە ڕەسەنە میللییەکانمان
١١/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: تەلاری سەرەکیی (ICCR)، (ICCR)؛
کۆبوونەوەو سیمینارێک بۆ پارێزگاری سلێمانی.
١٢/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: سەردانی پەیمانگای
هیندیی بۆ پەیوەندییە گشتییەکان، بەشداریكردن له بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی ئێزگەی
نێودەوڵەتیی پەیمانگاکەدا.
١٢/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: سەردانی
کۆنفیدراسیۆنی پیشەسازیی هیندیی.
١٢/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: سەردانی وەزارەتی
دەرەوەی هیندستان.
١٣/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: سەردانی مۆزەخانەی
کاری دەستیی هیندستان.
١٣/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: سەردانی سەنتەری
لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکانی هیندستان.
١٣/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: سەردانی نەخۆشخانەی
ئەپۆڵۆی گشتیی تایبەت، کە کۆنترین نەخۆشخانەی تایبەتیی هیندستان و یەکەم
نەخۆشخانەی تایبەتە لەسەر ئاستی وڵاتەکە.
١٣/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: سەردانی بەڕێز ڕام
مادهاڤ سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی (هیند فاوندەیشن)و سه‌رۆكی حیزبی به‌هاراتا
جاناتا له ساڵانی ٢٠١٤- ٢٠٢٠و؛ حوكمڕانی هیندستان له ٢٠١٤ه‌وه به‌به‌رده‌وامیی
تائێستا‌و، گه‌وره‌ترین حیزبی سیاسیی جیهان له‌ڕووی ژماره‌ی ئه‌ندامان و گه‌وره‌ترین
حیزبی هیندستان له ڕووی نوێنه‌رایه‌تیكردنه‌وه.
١٣/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: سەردانی گەلەریی
نیشتمانیی هونەری مۆدێرنی هیندستان، كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ بەڕێز ئەدوەیتا گادانایاک،
هونەرمەندی گەورەی هیندستان و سەرۆکی گەلەریی نیشتمانیی هونەری مۆدێرنی هیندستان.
١٣/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: سەردانی پەیمانگای
هیندیی ئەیورڤێدای بۆ توێژینەوەو خوێندنی باڵای بوارە پزیشکییە سروشتییەکانی
هیندستان.
١٣/٤/٢٠٢٢/ نیوده‌لهی: هۆتێل میریدیانی
دەلهی، لە پایتەختی هیندستان، بەڕێز کۆمار توهین بەڕێوەبەری گشتی ئەنجومەنی هیندیی
بۆ پەیوەندییە کولتورییەکان (ICCR)،
لەسەر شەرەفی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بۆ ڕێزلێنان لەو هەوڵانەی
داویەتی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە مرۆیی و کولتورییەکان، ئێوارەخوانێکی بۆ
دەستەیەکی هەڵبژێردراوو دیاری زانا‌و هونەرمەندو مامۆستایانی زانکۆ‌و مێدیاو بیرمەندو
سەرۆکی دامەزراوە جیاجیاکانی هیندستان ڕێکخست.
١٤/٤/٢٠٢٢/ ئاگرا: سەردانی شاری ئاگرا، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
شوێنەواری جیهانیی دێرینی تاج محەل و خاسمحەل و قەڵای ئاگراو گەلەریی هونەریی و
تەکنیکیی مەڕمەڕو بەردە بەنرخە پێکهێنەرەکانی کۆشکەکانی تاج محەل و گەلەریی و
شوێنی کاری دەستیی و چنینی ئەتەمین و چینی بەبەردی بەنرخ و دەزوی مس لەسەر شێوازی
کۆنی سەدەکانی شانزدەو حەڤدەو گەلەریی پۆپەشمینی بەدەستچنراوی کشمری.
١٥/٤/٢٠٢٢/ جایپور: سەردانی شاری جایپوری
پایتەختی ولایەتی راجیستانی گەورەترین ولایەتی هیندستان ، بەسەرکردنەوەی شوێنەوارە
کۆن و ڕەسەنەکانی ئەم ناوچەیە، قەڵای عەمبەرو کۆشکی شار‌و سەنتەری فەلەکناسیی
مەنتار جانتار، کە یەکێکە لە سەنتەرە هەرە بەناوبانگەکانی دنیا‌و، کۆشکی هەوامحەل
و، شورای مەزنی قەڵای عەمبەرو، حەل مەهەل (کۆشکی ناو ئاو) و زنجیرە شاخەکانی
ئەرەواڵیی.
١٧/٤/٢٠٢٢/ حه‌یده‌رئاباد: سەردانی شاری
حەیدەرئاباد، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنەوارەکانی چوار منارەو مزگەوتە ناوازەکانی
شارەکەو مۆزەخانەی سالاری جەنگ و شاری ڕامۆجی تایبەت بە فیلم و بەرهەمهێنانە
سینەماییەکان.
١٨/٤/٢٠٢٢/ حه‌یده‌رئاباد: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
ناوچەی گەتقەیسەرو دامەزراوەی سەرەکیی کۆمەڵگای ئای تی ئینفۆسیس؛ گەورەترین
کۆمپانیای هیندستانی ئەم بوارە، کە زیاتر لە دووسەد هەزار کەس کاریتێدادەکات و وەک
کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتی نیشتمانیی لەسەر ئاستی جیهان کاردەکات.
١٨/٤/٢٠٢٢/ حه‌یده‌رئاباد: سەردانی زانکۆی
زمانە ئینگلیزیی و بیانییەکانییه‌كان.
١٩/٤/٢٠٢٢/ مۆمبای: سه‌ردانی شاری مۆمبای
پایتەختی ولایەتی ماهاراشترا؛ گەورەترین شاری هیندستان لە دوای دەلهی پایەختەوە و
لەلایەن بەڕێزان دکتۆر غازی ئەلتونی کونسوڵی گشتیی عیراق لە مۆمبای و خاتوو ڕەنو
پریسیانی بەرپرسی ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە کولتورییەکان لە مۆمبای و
بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مۆمبایەوە پێشوازیمانکرا.
١٩/٤/٢٠٢٢/ مۆمبای: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
ئەکادیمیای ویستین وودس(دارستانی ویسلیگینک)ی نێودەوڵەتیی سینەمای هیندستان.
١٩/٤/٢٠٢٢/ مۆمبای: سەردانی شاری
بەرهەمهێنانی فیلمی نێودەوڵەتیی هیندستان، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بەڕێزان هونەرمەندو
سیناریست و دەرهێنەرو تەکنیککارو بەرهەمهێنەرانی فیلم و سینەمای هیندستانەوە لە
کات و شوێن و لۆکەیشنی کارە هونەرییەکانیاندا.
١٩/٤/٢٠٢٢/ مۆمبای: سەردانی ژوری بازرگانیی
و پیشەسازیی هیندستان.
١٩/٤/٢٠٢٢/ مۆمبای: كۆبوونه‌وه لەگەڵ
بەڕێزان دکتۆر غازی ئەلتونی کونسوڵی گشتیی عیراق لە مۆمبای و ستافی کونسوڵخانەی
گشتیی عیراق لە مۆمبای.
٢٠/٤/٢٠٢٢/ مۆمبای: بە دیدێکی هاوبەش
گفتوگۆ لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ
کۆماری هیندستان و پەیوەندییەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ مۆمبای پایتەخت لە هەموو
ئاست و بوارەکان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی دۆکۆمێنت و شوێنەوارەکانی مەلیکی کوردستان
شێخ مەحمودی حەفید کرا، دواتر لەسەر پێشنیازی بەڕێز سەرۆکی ولایەتی ماهاراشترا؛
پارێزگاری سلێمانی شوێنە جیاجیاکانی کۆشکی سەرۆکایەتیی هیندستانی لە مۆمبای
بەسەرکردەوە، کە پێش سەربەخۆیی هیندستان؛ بارەگای سەرەکیی بەریتانییەکان بووە لە
هەموو ناوچەکانی خۆرهەڵات و باشوری خۆرهەڵاتداو هەریەک لە بەڕێزان جواهیر لاڵ
نەهرۆو ئەندێرا غاندیی و ڕاجیڤ غاندی لەم کۆشکەدا سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیانیان
کردووە، ولایەتی ماهاراشترا دووەم گەورەترین ولایەتی هیندستانەو دانیشتوانەکەی
زیاتر لە سەدو بیست و پێنج ملیۆنەو، مۆمبای پایتەختیش گەورەترین سەنتەری بازرگانیی
و ئابوریی و هونەریی هیندستان و ناوچەکەیە.
٢٠/٤/٢٠٢٢/ مۆمبای: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
مۆزەخانەی نیشتمانیی سینەمای هیندستان؛ کە یەکێکە لە گەورەترین مۆزەخانەکانی ئەم
بوارە لە جیهاندا.
٢٠/٤/٢٠٢٢/ مۆمبای: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
شوێنەواری دیار‌و دێرینی بەندەرو ئەشکەوتی فیلەکان، کە مێژووەکەی بۆ سەدەی پێنجەمی
زایینیی دەگەڕێتەوە.
٢٠/٤/٢٠٢٢/ مۆمبای: لەسەر بانگهێشت و
میوانداریی بەڕێزان سەرۆکانی جالییە ئیسلامیی و هندییەکانی هیندستان؛ هاوڕێ لەگەڵ
بەڕێزان دکتۆر غازی ئەلتونی کونسوڵی گشتیی عیراق لە مۆمبای و باڵیۆز‌و کونسوڵی
وڵاتانی ئیسلامیی و وڵاتە جیاجیاکان، بەئامادەبوونی کەسایەتییە دیارەکانی هەموو
ئایین و ئایینزاو خاوەن بیروباوەڕە ئاینییەکانی ئەم وڵاتە، بەشدارییمان کرد لە
خوانی بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، کە لەلایەن جالییەی ئیسلامیی و هیندیی
هینستانەوە ڕێکخرابوو، تئایدا بەڕێزان سەرۆکوەزیرانی پێشوی هیندستان و چەندین وەزیرو
پلە باڵای ئێستا و پێشووی ئەو وڵاتە ئامادەبوون، جوانترین دیمەنی ڕاستەقینەی
یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی نێوان هەموو هاووڵاتیانی وڵاتەکەیان بۆ هەموو جیهان
خستەڕوو.
بە نوێنەرایەتیی هەموو باڵیۆز‌و کونسوڵ و نوێنەرانی
وڵاتانی بەشدار، پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لێکردن و
سوپاسی ئەم میوانداریی و پێکەوەبوونە شایستەیەی لە رێکخەران و ئامادەکاران و
ئامادەبوونی بەڕێز کرد.
هه‌موو هه‌واڵ و چالاكییه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی
فەرمیی له سایته فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه‌ی
هیندستان له عیراق و كوردستان و ICCRو ئه‌و دامه‌زراوانه‌و مێدیای
ئه‌و وڵاته‌دا، ڕۆژانه؛ بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌مانه نمونه‌ی هه‌ندێكن له‌وانه:
https://www.eoibaghdad.gov.in/event_detail/?eventid=135
https://www.eoibaghdad.gov.in/event_detail/?eventid=130
https://www.eoibaghdad.gov.in/event_detail/?eventid=133
https://www.iccr.gov.in/.../visit-dr-haval-abubaker...
https://mobile.twitter.com/.../1516650879436296194/photo/1
https://mobile.twitter.com/Ind.../status/1517157088446668802
https://mobile.twitter.com/Ind.../status/1517157081098293250
https://mobile.twitter.com/Ind.../status/1517157052761604096
https://mobile.twitter.com/EI.../status/1516850932021186569
https://www.facebook.com/photo/?fbid=1084341392122977&set=pcb.1084345478789235
https://mobile.twitter.com/ei_baghdad
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان:
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه مرۆیی و كولتوریی و
شارستانیی و ژیاریی و سیاسیی و ئابوریی و بازرگانیی و گه‌شتیاریی و ته‌كنۆلۆژیی و
زانكۆیی و هونه‌ریی و فه‌رهه‌نگیی و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌ندروستیی و ژینگه‌ییه‌كانی
نێوان (عیراق و هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی) له‌گه‌ڵ (هیندستاندا)، ئه‌و
وڵاته‌ی به‌یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین وڵاتانی دنیا داده‌نرێت.
له نزیكه‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ یه‌كتربینین و بینینی ئه‌و
كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌ی به ئاشتیی و ئارامیی و گه‌شه‌كردن و یه‌كترقبوڵكردنه‌وه به
یه‌ك له‌چواری دانیشتوانی زه‌وییه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات.
سود وه‌رگرتن له ئه‌زمون و داهێنان و به‌ڕێوه‌بردنی
خه‌ڵك و خزمه‌تگوزارییه‌كان و سه‌رمایه‌گوزاریی و وڵاته جیاجیا پێشكه‌وتووه‌كانی
جیهانداو، یه‌كترقبوڵكردنی ئایینه‌كان و بیره جیاوازه‌كان و هاوبه‌شیی كارای ژنان
و پابه‌ندبوون به ڕه‌سه‌نایه‌تیی و كوالێتیی و داهێنانه نوێكان.
دروستكردنی په‌یوه‌ندیی دوو لایه‌نه له نێوان خه‌ڵك
و دامه‌زراوه‌و كایه گشتیی و تایبه‌تییه‌كانی هه‌ردوولادا.
زیادكردنی دۆستایه‌تیی هاوسه‌نگ و هاوبه‌ش له‌سه‌ر
هه‌موو ئاست و بواره جیاجیاكان.
دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی زمان و فه‌رهه‌نگی كوردیی
و ئاسه‌واره‌كانی مه‌لیك مه‌حمودی نه‌مرو ئاماده‌یی كورد له قۆناغه جیاجیاكانی
خۆرهه‌ڵاتدا.
پیشاندانی كوردستان و پارێزگای سلێمانی وه‌ك ناوچه‌یه‌كی
له‌باری سه‌رمایه‌گوزاریی و وه‌بەر‌هێنان و كایه كولتورییه‌كان.
ده‌سكه‌وته‌كان:
له‌سه‌ر ئاستی عیراق:
- پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی نێوان
هه‌ردوو وڵات.
- كاركردنی هاوبه‌ش به متمانه‌یه‌كی زیاتره‌وه.
- پشتیوانیكردن له زیادكردنی گه‌شته ئاسمانییه
ڕاسته‌وخۆكانی نێوان عیراق و هیندستان.
- كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنی باڵا و زامنكردنی
كورسیی خوێندن به پشتیوانیی ICCR بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا.
- پیشاندانی ڕۆڵی سه‌ره‌كیی عیراق له ناو هه‌موو
جالیات و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی ئیسلامیی و غه‌یره ئیسلامییدا.
- چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئه‌و نه‌خۆش و خوێندكار‌و
بازرگانانه‌ی سه‌ردانی هیندستان ده‌كه‌ن.
- یه‌كترناسینی ده‌یان كه‌سایه‌تیی هیندستان له‌لایه‌ن
ئێمه‌وه به باڵیۆرخانه‌و كونسوڵخانه‌ی عیراق له‌و وڵاته‌داو به‌ڕێزو بایه‌خه‌وه
وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن عیراقه‌وه.
- پیشاندانی جوانترین نمونه‌ی حوكمڕانیی خۆجێیه‌تیی
و پابه‌ندبونی ته‌واومان به كات و شوێن و به‌رنامه چڕ‌و به‌رده‌وامه‌كانه‌وه‌و
دوركه‌وتنه‌وه له كاری تایبه‌تیی و بازاڕكردن و خۆدزینه‌وه‌و سه‌فاكردن.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و پارێزگای سلێمانی:
- دروستكردنی په‌یوه‌ندیی دبلۆماسیی و كولتوریی
ڕاسته‌خۆو به‌رهه‌مدار له نێوان شاره‌كانی هیندستان و پارێزگای سلێمانی و
كوردستاندا.
- زامنكردنی چه‌ندین كورسیی خوێندن بۆ ماسته‌رو
دكتۆرا له‌سه‌ر ئه‌ركی ICCR، بە
هەماهەنگیی باڵیۆز‌و کونسوڵی هیند لە عیراق و کوردستان و ڕووبەڕووکردنەوەی زانکۆی
سلێمانی بۆ ئەم مەبەستەو لە داهاتوودا زانکۆکانی تر‌و زانکۆ تایبەتەکانیش دەگرێتەوە.
- دروستکردنی پەیوەندیی زانکۆیی ڕاستەوخۆ بۆ
زانکۆکانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ زانکۆ‌و ئینستیتیوت و سەنتەرەکانی توێژینەوەو
گۆڤارە زانستیە ڕەسەنەکان و کارکردن لەسەر پەیوەندیی و هاتووچۆی نێوان ئەکادیمیانی
هەردوولا.
- ناساندنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی کوردستان
و یەكێتی وەبەرهێنەران و بەڵێندەرانی سلێمانی بە هەموو دامەزراوە بازرگانیی و
پیشەسازییەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەتی کۆنفیدراسیۆنی پیشەسازیی هیندیی و ژوری
بازرگانی و پیشەسازیی هیندستان.
- تۆمارکردن و بانگهێشتکردنی پارێزگای سلێمانی بۆ
کۆنگرەی ئابوریی نێودەوڵەتیی لە مۆمبای و وەک بەشدارێکی کاراو خاوەن ڕوئیا لەسەر
ئاستی نێودەوڵەتیی.
- کارئاسانیکردن بۆ پێدانی ڤیزای تەندروستیی و
خوێندن و بازرگانیی و زیادکردنی ڤیزای گەشتیاریی بۆ هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی
کوردستان.
- دروستکردنی ناوەندی هاوبەشی باوەڕپێکراوی دەوڵەتیی
بەبەشداریی کەرتی تایبەت بۆ بوارە گەشتیاریی و تەندروستیی و بازرگانییەکان بە
پشتیوانی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان و باڵیۆزخانەو کونسوڵخانەکانی عیراق و
هیندستان و دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەم بوارە
بۆئەوەی هیچ کێشەو گرفت و بەلاڕێدابردنێک لەم دۆسیانەدا نەمێنێت.
- پەسەندکردنی پێشنیازمان بۆ ڕاهێنان لەسەر ئەرکی
خۆیان بەو ژنە بەهرەمەندانەی لە بواری ئیشی دەست و خۆبژێویدا کاردەکەن، هەروەها لە
بوارە تەندروستیی و گەشتیاریی و ژینگەیی و هونەریی و زانستیەکانیشدا.
- پەسەندکردنی زیادکردنی گەشتە ڕاستەوخۆکانی عیراق
بۆ هیندستان لە بەغداوەو کردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی هێڵی ئاسمانی هیندستان هەفتانە
لە سلێمانی و هەولێرەوە بۆ شارەکانی دەلهی و مۆمبای و وابڕیارە لە ئایندەیەکی
نزیکدا دوای ڕەزامەندیی حکومەتی عیراق و دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عیراق ئەم
بابەتە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە خەرجیی و کاتێکی زۆر بۆ هاووڵاتیان
دەگەڕێنێتەوە.
- وەبەرهێنان و بازرگانە دیارەکانی ئەو وڵاتە لەسەر
پێشنیازی پارێزگاری سلێمانی سەردانی کوردستان و سلێمانی دەکەن و خوازیاری پڕۆژەی
وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی جێبەجێ بکەن.
- دروستکردنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەنێوان مۆزەخانەی
نیشتمانی سلێمانی و گەلەرییە هونەرییەکان و مۆزەخانەو گەلەرییەکانی ئەو وڵاتەداو
لە ئایندەیەکی نزیکدا پەیوەندیی هاوبەش بەگەڕدەخەن.
- ئامادەیی سەنتەری لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکانی ئەو
وڵاتە بۆ پێشکەشکردنی بابەت و توێژینەوەی زانستی ورد لەسەر ئاستی جیهان لە عیراق و
کوردستان و پارێزگای سلێمانی لە هەموو بوارە جیاجیاکاندا.
- کارکردن لەگەڵ زانکۆی زمانی ئینگلیزیی و زمانە
بیانییەکان بۆ کاری هاوبەش و نووسینەوەی فەرهەنگی هیندیی – کوردیی و هاوکاریکردنی
ئەکادیمیی و توێژەرانی کوردستان بە سەرچاوەو دۆکۆمێنت و گەڕانە مەیدانییە
ڕاستەوخۆکان.
- دروستکردنی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ نەخۆشخانەو
ناوەندە تەندروستیی و توێژینەوەکانی دەرمان و چارەسەرکردن لەگەڵ ناوەندە
تەندروستیەکانی هەرێمی کوردستان و سلێمانی لە هەردوو کەرتی گشتیی و تایبەتدا.
- گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌یشتنی ڕاستەوخۆی سیاسیی کراوەو
ئاشکرا؛ لەگەڵ حیزبی بەهاراتا جاناتا؛ حیزبی حوکمڕانی ئێستای هیند، کە لە ٢٠١٤وە
لە حوکمدا بەردەوامن و گەورەترین حیزبن لەسەر ئاستی دنیا لەڕووی ژمارەی ئەندامان و
گەورەترین حیزبی هیندستانن لەڕووی نوێنەرایەتیکردنی پەرلەمانی و حوکمڕانیی و
دامەزراوە گشتیی و تایبەتەکانەوە.
- ناساندنی پارێزگای سلێمانی وەک سەرکەوتووترین
میوانی ئەم پرۆگرامانەی ICCR و پێدانی نازناوی (باڵیۆزی
موحیببەت)، کە سەروەرییەکەی بۆ کوردستان و پارێزگای سلێمانی دەگەڕێتەوەو
ڕاگەیاندنی ئەم بابەتانە لە ئاستە باڵاکان و مێدیای ئەو وڵاتەدا.
- دروستکردنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەورەترین
ناوەندی سۆفت وێرو IT لە دنیاداو ئامادەییان بۆ هەموو
هاوکاریی و هەماهەنگیی و پشتیوانیەکی هەرێمی کوردستان و سلێمانی.
- بە تیمکارکردنی شایستانە لەنێوان بەڕێزان باڵیۆز‌و
کونسوڵ و پارێزگای سلێمانیدا‌و پێشکەشکردنی نموونەیەکی جوانی کاری پێکەوەیی.
- دروستکردنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەیان
کەسایەتیی زانا‌و دانا‌و توانا لە هەموو بوارە جیاجیاکانداو وەرگرتنەوەی سۆز‌و
ئامادەیی و دڵسۆزییان بۆ کاری هاوبەش و ڕاوێژ‌و پشتیوانیکردن کە بەشی زۆریان لە
وڵاتە گەورەکانی دنیادا لە ناوەندی بڕیاردان و لە توێژینەوەی باڵادا کاردەکەن.
- دروستکردنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ بۆ هونەرمەندان و
دامەزراوە هونەرییە سینەماییەکانی کوردستان و سلێمانی لەگەڵ بۆڵیود و ئامادەییان
بۆ میوانداریکردنیان و بەشداریکردن لە چالاکییەکانی کوردستاندا.
- دروستکردنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ و لێکتێگەیشتنی
سەرەتایی لەنێوان ولایەتی ماهاراشترا دووەم گەورەترین ولایەتی هیندستان و شاری
مۆمبای گەورەترین شاری هیندستان لەدوای نیودەلهییەوە لەڕێی بەڕێز سەرۆکی ولایەتی
ماهاراشتراو دامەزراوە دەوڵەتیەکانی ئەو ولایەتەوە.
- وەرگرتنی بەڵێنی گەڕان و پشکنینی تەواو لەسەر
ئاستی فەرمیی بۆ دۆزینەوەی هەر شوێنەوارو دۆکۆمێنتێکی تایبەت بە کورد‌و کوردستان و
بەتایبەتی مەلیک مەحمودی نەمرو پێشکەشکردنەوەی بە پارێزگای سلێمانی.
- بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هەموو باڵیۆز‌و کونسوڵ و
نوێنەرو جالیاتی ئیسلامیی و هیندیی لەسەر ئاستی هیندستان و جیهان و دیاریکردنمان
وەک نوێنەری هەموو بەشداربووان بۆ پێشکەشکردنی وتاری باڵیۆزخانەو کونسوڵخانەو
نوێنەرو جالیاتی ئیسلامیی و هیندیی تایبەت بە کۆبوونەوەکەو دروستکردنی پەیوەندیی
دبلۆماسیی ڕاستەوخۆی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو وڵاتانی ئیسلامیی و ئاینە جیاجیاکانی
هیندستاندا.
- دابینکردنی چەندین کتێبی ئەدەبیی بۆ کتێبخانەی
ئەدەبیی نێودەوڵەتیی پارێزگای سلێمانی و ئه‌مڕۆ ڕۆژی (٢٦/٤/٢٠٢٢) لەڕێی بەڕێز
کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستانه‌وه گه‌یه‌ندرایه پارێزگای سلێمانی.
- دروستكردنی په‌یوه‌ندیی هونه‌ریی و هونه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كان
له نێوان هونه‌رمه‌ندو دامه‌زراوه هونه‌رییه‌كانی هه‌ردولادا، په‌سه‌ندكردنی
پێشنیازی به‌ڕێز سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بۆ كار‌و په‌یوه‌ندیی
هاوبه‌ش.
- ناساندنی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی و
تایبه‌تمه‌ندیی و دۆخی گشتیی گونجاویان؛ به‌ده‌سته‌بژێرو كه‌سایه‌تیی و دامه‌زراوه‌كانی
گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیار‌و هێزی سیاسیی حوكمڕان و بڕیارده‌ر له‌و وڵاته‌دا.
- ناساندنی ڕه‌سه‌نایه‌تیی و شارستانییه‌ت و شوێنه‌وارو
ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و هونه‌رو كولتوری كوردستان به‌و وڵاته له‌سه‌ر ئاستێكی
جیهانی.
- پیشاندانی پێگه‌ی پارێزگای سلێمانی وه‌ك شاری یه‌كه‌م
له‌سه‌ر ئاستی عیراق له پێكه‌وه‌ژیان و ئازادییه ئاینیی و فیكریی و مێدیایی و
سیاسییه‌كان و ده‌رفه‌تی ئازادییه‌كان و بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستیی و
شاره‌وانیی و كشتوكاڵ و ژینگه‌و وزه‌نوێكان و گه‌شتیاریی و شوێنه‌وارو پیشه‌سازیی
و زانكۆ‌و كولتورو سه‌وزایی و فڕۆكه‌خانه‌و كارگۆو ده‌روازه بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
- پیشاندانی ئیداره‌دانی سه‌ركه‌وتووانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
په‌تای كۆرۆناو ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی له نێوان لێكه‌وته ته‌ندروستیی و ئابوریی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
- ئیداره‌دانی لێكه‌و‌ته‌كانی بۆردومانی به‌رده‌وامی
ناوچه‌كانمان له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ و شه‌ڕی داعش و له ئامێزگرتنی سه‌دان هه‌زار
ئاوارو په‌ناهه‌نده‌و قه‌یرانه سیاسیی و ئابورییه‌كان و كاره‌ساته سروشتییه‌كاندا.
- خستنه‌ڕووی ڕۆڵی دیار‌و جوامێرانه‌ی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤان له به‌گژاچونه‌وه‌ی داعش و هاوشێوه‌كانیاندا.
- به‌ڕێز شه‌ماڵ ئه‌بوبه‌كر؛ هه‌ڵگری بڕوانامه‌كانی
به‌كالۆریۆس له ئه‌ندازیاریی میكانیك و زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزیی به پله‌ی یه‌كه‌م
و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له ئه‌ده‌بی ئه‌مریكیی و تێزه‌كه‌ی له ئه‌مازۆن
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و به‌رپرسی ژوری وه‌رگێڕان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
نوسینگه‌ی تایبه‌تی پارێزگار‌و به‌رپرسی ئۆفیسی یونسكۆی شاری داهێنه‌ری ئه‌ده‌به
له سلێمانی و مامۆستا‌و مامۆستای زانكۆ بووه‌و له هونه‌رمه‌نده به‌هره‌مه‌نده
فره به‌هره‌كانی كوردستان و عیراقه و به‌به‌رده‌وامیی سه‌رپه‌رشتیی هه‌موو كار‌و
چالاكییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه‌و دامه‌زراوه كولتورییه
هیندییه‌كان و پارێزگای سلێمانی كردووه، له باشترین وه‌رگێڕه ڕاسته‌وخۆو
خێراكانی كوردستان و عیراقه، هه‌موو وه‌فده بیانییه‌كان و زانا‌و پرۆفیسۆرو
زانكۆكانی هیندستانیش هه‌مان باوه‌ڕو متمانه‌یان به توانسته‌كانی به‌خشیوه‌ته‌وه،
توانسته بێهاوتاكانی خۆی خۆبه‌خشانه‌و به ڕێكاری كارگێڕیی و بێبه‌رامبه‌ر؛
كردوویه‌تی به هاوه‌ڵی ئێمه‌و كاره‌كه‌ی، نه‌ك برایه‌تییه پڕ جوامێرییه‌كه‌ی.
بۆ هەموولایەکی ڕووندەکەینەوە، هیچ کەسێك هێندەی
ئێمە مافی ڕەوای نوێنەرایەتیکردنی خەڵکی پارێزگاکەمانی نییەو بە دەنگدان لەم
پۆستەدا کاردەکەین و بەردەوام بەشێک بووین لە چارەسەر نەک لە کێشەو هەموو
حکومەتەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و یەکە کارگێڕییەکان و
فەرمانگاکانی دەوڵەت و کەرتی تایبەتیش دەزانن لەم سەرگەردانیی سیاسیی و دۆخی سەختی
متمانەو ئابوریی و قوڵیی قەیرانانەدا، چیمان پێشکەشکردووەو چیمان کردووە.
ئارامیی سلێمانی و کوردستان و عیراق بۆ ئێمە لەپێش
هەموو شتێکەوەیەو قوربانیی گەورەمان بۆ ئەم مەبەستە داوەو حکومەتی خەڵک و سەروەریی
یاسا‌و حکومەتی خزمەتگوزارمان بەڕێوەبردووە.
بۆ هەر کێشەو قەیرانێک کە لەڕووی یاساییشەوە
پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ئێمەوە نەبووبێت چەندین پێشنیاز‌و پڕۆژەمان پێشکەشکردووە.
بەڵێنمان بە خودا‌و بە خەڵک و بە خۆمان داوە، ڕوون
و ڕاست و ڕەوا بین و لە هەر جوڵەیەکماندا هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە ئێمە
لەکوێین، چی دەکەین، بەچییەوە خەریکین، هیچ بودجەیەکمان بۆ مێدیای سێبەرو هاندانی
هەندێک پەیج و سەرقاڵکردنی مێدیا بەخۆمانەوە خەرج نەکردووەو مۆبایلەکەی دەستی
خۆمانمان کردۆتە ئەو مێدیایەی کە مەبەستمانە ببێتە سەرچاوەی زانیاریی دروست بۆ
هەمووان و ئاگادارکردنەوەی هەمووان لە هەر هەنگاوێک کە دەینێین.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر
پارێزگاری سلێمانی
٢٦/ ٤/ ٢٠٢٢