کوردستان

04:09 - 25/04/2022

لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌: پێویسته‌ ئێران قه‌ره‌بووی شێخ باز بكاته‌وه‌‌

پەیسەر

لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر كاره‌كانی ته‌واوكرد، داواكراوه‌ ئێران قه‌ره‌بووی شێخ باز بكاته‌وه‌.


شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ ئیدانەی هێرشەکە دەکات و پێشێلکارییەکی ئاشکرایی سەروەری عێراقە و دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، پێویستە ئێران قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە>


وتیشی: هێرشەکە ماڵێکی سڤیلی کردووەتە ئامانج و لەلایەن هیچ دەزگایەک بەکار نەهێندراوەو لیژنه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێکارەکانی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکە بگرێتەبەر.


شەوی 13ی مانگی ئازاری رابردوو، ماڵی شێخ باز کەریم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار، له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ به‌ چه‌ند موشه‌كێك كرایه‌ ئامانج، ئه‌وه‌ش به‌ پاساوی بوونی تیمێكی ده‌زگای مۆسادی ئیسرائیلی له‌ناو خانووه‌كه‌دا.